roji peshmerge 95swed 1

سەر لە ئیوارەی ڕۆژی هه‌ینی 23ی دیسامبری 2016 کاتژمیر 6ی ئیوارێ یه‌كیه‌تی لاوانی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران به‌ هاوكاری کۆمیتەی کالماری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران و یه‌كیه‌تی ژنان ڕێوڕه‌سمێكی بەشکۆی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ، شەوی یه‌لدا شه‌وی لەدایکبونی پێغمبەری ئاشتی و ئازادی کاک دکتور قاسملووی نەمر پێک هێنا.

 

سەرەتای کۆرەکە وەک هەمیشە بە سرودی نەتەوایەتی'' ئەی رقیب و دەقیقەیک بێ دەنگی بۆڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان ده‌ستی پێكرد

 

 

لە لایەن بەریوەبەری مەراسمەکەوە خاتوو ڕۆژین ئەشرەفی بە نوێنەرایەتی كۆمیته‌ی لاوان و کۆمیتەی کالماری حیزب بەخیرهاتنی بەشداربوانی بەریز کرا.

 

roji peshmerge 95swed 3بڕگه‌ و به‌رنامه‌كانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ بریتین بوو له‌: -پەیامی کۆمیتەی کالماربە بۆنەی26 سەرماوەز كه‌ لە لایەن بەریز کاک ئەبوبکر ڕحمانی وە پێشکێش کرا .

- پەیامی هاوبه‌شی کۆمیتەکانی یەکیەتی لاوان ویەکیەتی ژنان و یەکیەتی کوردان لە لایەن بەریز ره‌سوول ره‌سولی وە پێشکه‌ش کرا.

 

-په‌یامی پارتی دیمۆكراتی كوردستان له‌ لایه‌ن به‌ڕێز مه‌حمود و په‌یامی پارتی یه‌كیه‌تی دیمۆكراتیكی كورد/سوریه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز عارف پێشكه‌ش كرا. -‌ كورته‌ ڤیدیۆیه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی حیزب دیمۆكرات به‌ ناوی تا ئازادی چی ده‌بێت با ببێت بڵاو كرایه‌وه‌ -باسێك له‌سه‌ر ٢٦ سه‌رماوه‌ز له‌ لایه‌ن به‌ڕێز كاك كاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری كه‌ له‌ ڕێگای سكایپ به‌شدار بوو پێشكه‌ش كراو دوای وته‌كانی به‌ڕێزیان به‌شداران به‌ پرسیاره‌كانیان به‌شدارییان له‌ باسه‌كه‌ كرد.

 

 

roji peshmerge 95swed 2- سروودێكی شۆڕشگێری له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش سه‌ربه‌رز كوڕی شه‌هید حسه‌ین عه‌لی پوور ناسراو به‌ حه‌سۆ.

 

- نامه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی دێرین به‌ڕێز كاك عادڵ دوودكانلوو به‌ بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌.

 

-به‌ڕێزان كاك ناسر ئه‌شره‌فی و كاك جه‌لال ئه‌لیاسی دوو باسیان له‌سه‌ر ڕاسان و ڕێبه‌ری هه‌میشه له‌ یاد دووكتور قاسملوو پێشكه‌ش كرد. شایانی باسه‌ دوا بڕگه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ خوێندنی سروود و گۆرانی شۆڕشگێڕی له‌ لایه‌ن به‌ڕێز سه‌ربه‌رز تا دره‌نگانی شه‌و درێژه‌ی كێشا.

 

roji peshmerge 95swed 4