16830243 1353277888066143 1410037329 n

یەکیەتی لاوانی کومیتەی نۆروێژ  لە رێکەوتی ۱۸/۲/۲٠۱۷ هەستا بە بەرێوە بردنی جامێکی فوتساڵ بە بۆنەی ۷۱ مین ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ئێران .

سەعاتی ۱۱ بەیانی دەسبە بەرێوەبردنی جامەکە کرا کە لەوێدا ۱٦ تیم بەشدار بوون

۱_ Lawani Rasan

۲_ Kurdistan FC

۳_ Lawani Trondheim

٤_ Ashti 2

٥_ Ghetto Dreams

٦_ Internasjonal

۷_ Young Guns

۸_ Azadi 2

۹_ Rush Hour

۱٠_ Hawraman F

۱۱_ Giant

۱۲_ Tufte

۱۳_ Risk

۱٤_  Shazam

۱٥_ Ashti 1

۱٦_ Olsenbanden

 

 

16808728 1353277671399498 444123274 nلە ئەنجامی بەرێوەبردنی یاریەکان ۸ تیم بەسەرکەوتن بۆ قۆناغی دووەم  لەوێشدا ٤ تیم رۆشتنە مەرحەلەی فینال یاریەکان  وە ئەنجامی کۆتایی بەم شێوەیە بوو :

۱- Tufte

۲- Young Guns

۳- Azadi 2

ئەم ۳ تیمە بوونە براوەی جامەکە .

لە بەشی دووەمی بەرنامەکەمان تەرخان کرد بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی ۷۱ مین ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ئێران .

سەرەتا  لەلایەن ( ڕامیار ئەحمەدی ) بەخێرهاتن و سپاس هەموو ئەو کەسانە کرا کە بەشدار بوون لەم رۆژە مێژوویەدا وە سپاسی بەشداری ئەندامان کومیتەی حیزب لە وڵاتی نۆروێژ کرا بەرێز (ساڵح وەلیزادە و د.فریدون کەریمی ) وە دواتر لەلایەن (ئامانج پوورخوسرەوی) پیامی پیرۆزبایی رۆژی دامەزراندنی یەکیەتی لاوان بە زمانی کوردی وە ( ژاکاو ئازە ) بە زمانی نۆروێژی پەیامەکانیان پێشکەش کرد .

دواتر پەیامی بەرپرسی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی  کوردستان ئێران کومیتەی نۆروێژ لەلایەن بەرێز (ساڵح وەلیزادە ) پێشکەش کرا .

16831223 1353277824732816 538121183 n

وە دواتر دەستەی بەرێوەبەری لاوانی کومیتەی نۆروێژ خەلاتیان پێشکەش داوەران جامەکە  (هێمن قادری ) و (ئارام میرکانی )  وە یارمەتی دەری داوەرەکان ( کۆمار وەلیزادە ) کرد وە لە دواتردا خەڵات بەسەر هەر ۳ تیمە براوەکەدا دابەش کرا .

بە خواردن وچەپلەو خۆشی و شادی لاوانی بەشداربوو سەعات ٥ کۆتایی بە بەرنامەکەمان هات .