17103721 1856354394642605 4307029565716352672 nرۆژی شەمە رێکەوتی 4/03/2017 بەرانبەر بە 14ی رەشەمەی ساڵی 1395 بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاوو لە لاوانی دانیشتوی وڵاتی بلژیک کۆنفرانسی کومیتەی یەکیەتی لاوان لە وڵاتی بلژیک بەرێوە چوو .


سەرەتا بەسرودی ئەی رەقیب و پاشان راگرتنی یەک خولەک بێ دەنگی بۆ رێز گرتن لە گیان پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان و بەتایبەت شەهیدانی راسان و داترین شەهیدی حیزب و گەل کۆچ کردوو کاک عەبو کەریمی راگیرا .لە بەشیکی دیکەی کار ی کۆنفرانس لە لایەن بەرێز کاک هەژار مەکاری بەرپرسی کومیتەی کاتی یەکیەتی لاوان لە وڵاتی بلژیک بە خێرهاتنی بەشدارانی کۆنفرانس و هەیئەتی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و  بەرپرسی یکیەتی لاوان لە دەروەی وڵات کە لە رێگای سکایپەوە بەشدار بوو کرا . 


لە بەشێکی دیکەی کاری کۆنفرانس بەرێز بەها ئیبراهیمی بەرپرسی کومیتەی حیزب لە وڵاتی بلژیک باسێکی کورتی لەسەر رۆڵ و پێگەی چینی لاوو لە شۆرشەکانی رابردوو و ئێستا و کاریگەرییان لەسەر پێشکەوتنی کۆمەڵگا و رۆڵی لاوانی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات لە ناساندنی دۆزی رەوای کورد بە دنیای دەرەوە و ئاشنا کردنی دنیای دەرەوە بە کولتور و فەرهەنگی کوردی و گواستنەوەی لایەنە پێشکەوتو و باشە کانی کولتور و فەرهەنگی دەرەوە بە کوردستان . هەروەها لو کۆتایی باسەکەی دا هیوای بەرێوە چوونی کۆنفرانسێکی باش پڕ دەسکەوتی بۆ ئامادەبوان خواست .
لە بەشێکی دیکەی کاری کۆنفرانس بەرێز  مێهرداد خوسرەوەی بەرپرسی کاروباری لاوان لە دەرەوەی وڵات باسێکی لەسەر شیوەی بەرێوە چوونی کۆنفرانس و ئەرک و بەرپرسایەتی و جوار جێوەی کاری لاوان لەدەوەوە بۆ ئامادەبوان شی کردوە .


وێرای بەشداری گەرم و گوڕی ئامادەبوان لە سەرنج و تێبینی بۆ باشتر بەرێوەچوونی کاری لاوان و کومیتەی لاوان لە وڵاتی بلژیک ، بەشی کۆتای کاری کۆنفرانس کە هەڵبژاردنی کومیتەی نوێی لاوان بوو ئەندامی کومیتەی لاوان لە وڵاتی بلژیک هەڵبژێردران  .