17155680 10212345617262523 4806913201572269410 n٥ مانگی مارسی ٢٠١٧ لە شاری ئێسكیلستوونا له‌ وڵاتی سوئێد کۆنفرانسی ساڵانه‌ی یەکیەتیی لاوان به‌ سروودی نەتەوەیی ئه‌ی ڕه‌قیب و ڕاگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن بەڕێز حه‌كیم عه‌لی پوور بەرپرسی گشتی یه‌کیه‌تیی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد به‌خێرهاتنی میوانان و ئه‌ندامان کرا، و بەرنامەی کاری کۆنفرانس راگەیەندرا.

دواتر رۆژین ئه‌شره‌فی به‌رپرسی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی یه‌كیه‌تی لاوان دوای به‌خێر هاتنی به‌شدار بووان باسیکی له سەر ئه رکی لاوان لەم قۆناغە نوێیه ی خەباتی حیزبەکەمان و به تا یبه ت ئه رکی ئه‌ندامانی لاوان له دروه ی ولات كرد.
پاشان په‌یامی كۆمیته‌ی گشتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له‌ لایه‌ن به‌ڕێز چیا عه‌لیار پێشكه‌ش كرا. كاك چیا له‌ په‌یامه‌كه‌دا وێڕای پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی كۆنفرانسی لاوان، له‌ لایه‌ن كۆمیته‌ی حیزبه‌وه‌ به‌ڵێنی هاوكاری زیاتری به‌ یه‌كیه‌تی لاوان له‌ وڵاتی سوئێد دا.

دواتر په‌یامی یه‌كیه‌تی كوردان له‌ لایه‌ن به‌ڕێز جه‌میل عوزه‌یری و په‌یامی كۆمیته‌ی حیزب له‌ شاری ئێسكیلستوونا له‌ لایه‌ن به‌ڕێز حه‌بیب به‌هرامی پێشكه‌ش كرا. دواتر راپۆرتی كار و چالاكی كۆمیته‌ی لاوان له‌ یه‌ك ساڵی ڕابردوو لە لایەن حه‌كیم عه‌لی پوور بەرپرسی کومیتە و ڕاپۆرتی ماڵی لە لایەن كاوه‌ به‌هرامی و پێشنار بۆ كار و به‌رنامه‌ی ساڵی داهاتوو له‌ لایه‌ن رزگار به‌هرامی پێشکەش کرا و لە لایەن بەشدار بووانەوە دوای هەڵسەنگاندن و پرسیارو رخنە خرایە دەنگدان و پەسەند کرا.
بەشی کۆتایی کاری کۆنفرانس تەرخان کرا بۆ هەڵبژاردنی کومیتەی تازەی لاوان له‌ وڵاتی سوئێد. لە کەشو هەوایەکی دیموکراتیکدا کومیتە یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی یه‌كیه‌تی لاوان له‌ وڵات سوئێد هەڵبژێردرا.