17270464 1802234430026460 1958106459 nڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 12.03.2017 شاندێکی هاوبەشی کومیتەی سویسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و یەکیەتی لاوان بە سەرپەرستی ئەنوەر بەردیا ئەندامی حیزب پێکهاتوو لە حەمید خالقپەنا بەرپرسی لاوان و گۆنا تابا بەرپرسی تەشکیلاتی لاوان لە وڵاتی سویس بەشداریان کرد لە سمینارێک بە بۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان. لەو سمینارەدا پەیامی هاوبەشی یەکیەتیەکانی ژنان و لاوان لە لایەن "گۆنا تابا" خوێندرایەوە."گۆنا تابا" لە بەشێک لە پەیامەکەی وێرای بەرز نرخاندنی خەبات و تێکۆشانی ژنان، بە گشتی خەبات و تێکۆشانی ژنانی کوردی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوە دا لە لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوو بەشیکی بەرچاو لە ژنانی کورد وێرای ئەرکی دایکایەتی وەک شۆڕشگێریکی ڕاستەقینە رۆڵ و نەقشی گەورەیان گێڕاوە لە خەبات و تێکۆشان لە دژی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران و یەک لە توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان بووە کە لەو ڕێگادا زورترین نرخی داوە. شایانی باسە کە لەو سمینارە کۆمەڵیک کەس و لایەن پەیامیان پێشکەش کرد، سمینارەکە لە لایەن یەکیەتی هیزەکانی دیموکراتی ئێرانی لە سویس ڕێکخرابوو کە حیزبی دیموکرات یەک لە ئەندامانی ئەو یەکیەتیە یە.

17321348 1802234423359794 120268256 n