Adobe 20180917 224739

 لاوان میدیا: لە شاری بەرلینی مەراسمێک بۆ ساڵوەگەڕی شەهیدانی میکۆنۆس بە بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوان بەڕێوە چوو  
 
 
 
 
ڕێکەوتی ۲٥ی خەرمانان بەرامبەر بە ۱٦ی سێپتامبر لەشاری بەرلینی وڵاتی ئەڵمان، بە بۆنەی ساڵوەگەڕی تیرۆر کردنی شەهیدانی میکۆنۆس مەراسمێک بەڕێوە چوو 
 
 
 
 
سەرەتا بە خوێندنەوەی سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان ماراسیمەکە دەستی پێکرد، لەدواتر دا پەیامی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەڵمان لە لایەن کاک "ڕەشید ڕەحمانی" بە زمانی کوردی خوێنداریەوە، هەروەها پەیامێک بەزمانی ئەڵمانی کە باسی لە چۆنییەتی شەهیدکرانی د. سەعید شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە لایەن بەڕێز "مەتین جوندی" خوێندرایەوە.
 
 
 
لە پاشان بەڕێز "سامان ئیقباڵ زادە" بە زمانی ئەڵمانی باسی لە جەنایەتەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە بەرامبەر کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەنجامی داوە وەکو لە سێدارەدان، ئازاردانی ئازادیخوازانی کورد و بەم دوایانەش مووشەکباران کردن بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە
 
 
 
لە پەیامێکی دیکە دا کاک "شەهریار نەقشبەندی" باسی لە کاولکاریەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و باسی لە گرنگی یەکگرتووی کورد کرد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات
 
 
 
دواتر دا پەیامی یەکیەتیی لاوان دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کومیتەی ئەڵمان لە لایەن بەڕێز "شێرکۆ ڕوشد" بەپرسی کومیتەی ئەڵمان پێشکەش کرا لەسەرەتای پەیامە کە باسی لە چۆنییەتی تیرۆرکردنی د. سەعید شەرەفکەند و هاوڕێیانی کرد، پاشان باسی لە کینە دڵی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد لە سەرەتای هاتنە سەر کارییەوەکە بە حوکمی جیهاد دەستی پێکرد و پاشان بە تیرۆر کردنی ڕێبەرانمان و بە چۆک دانەهاتنی نەتەوەی کورد و زیرەکی وریای لاوانی شۆڕشگێری کوردی کرد .
 
 
 
لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکە دا باس لە خەباتی ڕاسان و هەستانەوەی کورد لە کوردستان ڕۆژهەڵات و گیانفیدای کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا
لە کۆتای پەیامەکە داوا لە لاوان، ژنان و خوێندکارنی ئازدیخواز و هەموو شۆڕشگێڕەکانی نەتەوەکەمان کرا 
کە پشتگیری خەباتی ڕاسان و بزاڤی نەتەوەی کورد بن تاگەیشتن بە ئامانجی نەتەوەی و ئازادی و ڕزگاری نەتەوەکەمان لە خەبات کردن نەوەستین
 
 
 
لە کۆتای مەراسیمەکە پەیامی حیزب و لایەن سیاسیەکان خوێندرایەوە و پاشان لە لایەن بەڕێز "شەهریار نەقشبەندی" دەست خۆشی لە ئامادەبوان کراو کۆتای بە مەراسیمەکە هات.