چالاکی کوردستان

PicsArt 12 07 01.10.31

 
لاوان میدیا: ئەندام و لایەنگرانی یەکیەتیی لاوان بۆ ڕێز گرتن لە ڕۆژی پێشمەرگە، چالاکی تەبلیغییان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە برد.
 
ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتی لاوان، بە بۆنەی هاتنی ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبن و تراکت و پوستێری تایبەت بە بۆنەی ئەو ڕۆژە بڵاو دەکەنەوە.
 
ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ جارێکی دیکە لە شاری سنە، پیشتیوایی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە و کەمپینی "پشتیوانی پێشمەرگە"  دەربڕی و ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان پیرۆز کرد لە هەموو پێشمەرگەکانی کوردستان.
 
هەروەها لاوانی خوێن گەرم و دڵسۆزی شاری " سنە"  ڕایانگەیاند کە ، ئێمە پشتیوانی لە خەباتی ڕاسانی حیزبی دێموکرات دەکەین و بەهەموو هێز و
توانامان لەگەڵ پێشمەرگە دەبین.
 
 
 
PicsArt 12 07 01.11.16
 
 
PicsArt 12 07 01.09.48

PicsArt 12 06 05.15.32

 
لاوان میدیا: کۆمیتەی "کێڵەشین" ی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵمەتێکی بەروو چاندیان بەڕێوە برد
 
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱٤ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ هەتاوی بەرانبەر بە ٥ی دێسامبری ۲۰۱۸ ی زایینی، کۆمیتەی "کێلەشین" کۆبوونەوەیەک بە سەرپەرستی بەرپرسی کۆمیتە هاوڕێ "سیمین مەمحمودتەختی" و ئەندامانی ئەو کۆمیتەیە بەرێوە چوو
 
سەرەتای کۆبوونەوە ساتەک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان وێستان، دوای بەرپرسی کۆمیتە بەرێز " سیمین مەحمۆد تەختی"  سەبارەت بە گرینگی ژینگە پارێزی وەکوو ئەرکێکی نیشتیمانی و بەهایێکی ئەخلاقی بەڕێوە برد
 
هاوڕێ "سیمین" گوتی  ئێمە پشتیوانی لە ژینگە پارێزەرانی کوردستان دەکەین و ژینگە پارێزی نیشانەی وڵاتێکی سالمە.
 
پاشان هەموو ئەندامانی کۆمیتەی "کێلەشین" هەڵمەتێکی بەروو چاندیان لە سەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە برد.
 
 
PicsArt 12 06 05.13.31
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
PicsArt 12 06 05.12.56
 
 
 
PicsArt 12 06 05.14.48

١٢٣٤٥٦

 
 
 
لاوان میدیا: شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی لاوانی دێموکراتی کوردستان ناوەندی باڵای سۆران هەر لەو شارە دا کرد.
 
سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۱۱ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی بەرانبەر بە ۲ی دێسامبری ۲۰۱۸ی زایینی، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەشداری لێژنەیەکی کۆمیتەی "ڕاسان" ی شاری سۆران، سەردانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان ناوەندی باڵای سۆران لەو شارە کرد، لەلایەن شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان ناوەندی باڵای سۆران بە سەرپەرەشتی بەرێز
"زارا چەتۆ" بەرپرسی ئەو ناوەندە، پێشوازییان لێکرا.
 
لە سەرەتای سەردانەکەدا وێڕای بەخێرهاتن لە لایەن بەرێز "زارا چەتۆ" بەرپرسی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان ناوەندی باڵای سۆران کرا و خۆشحالی خۆیان لەو دیدارە دەربری.
 
پاشان هاوڕێ "دڵنیا لوتفی" ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەند وتەیێکی پێشکەش کرد و شیکاری لە سەر مێژووی ڕێکخراو کرد و هەر وا باس لە توانای لاوان بۆ وەگەڕ خستنی زیاتری شۆڕش و بەشداری چالاکانە لە بوارە سیاسییەکاندا کرد و تەرکیزی لە سەر هاوکاری زیاتر و قووڵتر کردەوە بۆ چالاکی بەربڵاو تر
 
دواتر هاوڕێ "عەبدولرەحمان یووسفی" بەرپرسی کۆمیتەی "ڕاسان" ی شاری سۆران، هاوکاری و پشتگیری خۆی دەربری و هەروەها جەختی لە سەر هاوکاری زیاتر لە مەراسم و کۆڕ و کۆبوونەوەکان لە داهاتوو کرد.
 
لە کۆتایی سەردانەکەدا هەر دوو لایەن ئامادەی خۆیان بۆ هاوکاری دەربڕی.

photo 2018 11 26 19 09 27

 
لاوان میدیا: لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ناوەندی ڕێکخستنی گشتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆنفڕانسی کۆمیتەی "ڕاسان" لە شاری سۆران و کۆمیتەی "هەڵگورد" لە سەر سنوورەکانی باشوور و خۆرهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو
 
ڕۆژی سێشەممە ۲۹ ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ ی هەتاوی بەرانبەر ۲۰ی نۆڤامبر ۲۰۱۸ ی زایینی، کۆنفڕاسی کۆمیتەی "ڕاسان" لە شاری سۆران و، کۆمیتەی " هەڵگورد" لە سەر سنوورەکانی باشوور و خۆرهەڵاتی کوردستان، بە بەشداری سکرتێری یەکیەتیی لاوان "عومەر فەخرەدین فەر" و شاندێک لە هاوڕێیانی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی لاوان بەرێوە چوو.
 
سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە چەند ساتێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد، پاشان لە لایەن هاوڕێ "سەلام قادری" وتەی بەخێر هاتنی پێشکەشی ئەندامان کرد.
 photo 2018 11 26 19 09 31
 
دواتر بەرێز " عومەر فەخرەدین فەر" سکرتێری گشتی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، باسەکی سیاسی پێشکەش کرد، لە باسەکەیدا یەکیەتیی لاوان وەکوو ڕێکخراوەکی "سینفی و سیاسی" پێناسە کرد، لە درێژەی باسەکەیدا چووە سەر مێژووی یەکیەتیی لاوان و ئاماژەی بە قۆناغی گەشەکردنی و پەرەسەندنی یەکیەتیی لاوانی کرد. هەروەها باسێکی لە خەباتی لاوان دژ بە داگیرکەرانی کوردستان و قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد
 
دواتر هاوڕێ "سەلام قادری" جێگری بەشی ڕێکخستنی گشتی یەکیەتیی لاوان، باسێکی لە سەر چوونیەتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی کۆنفڕانسی کۆمیتەکان کرد
 
لە بڕگەی کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا، بە شێوەی هەڵبژاردن لەلایەن ئەندامانی کۆمیتەی "ڕاسان"، و کۆمیتەی "هەڵگورد" ی یەکیەتیی لاوان هاوڕێ "عەبدوو ڕەحمان یووسفی " وەکوو بەرپرسی کۆمیتەی "ڕاسان" لە شاری سۆران، و هاوڕێ "سامان ئاجی" وەکوو بەرپرسی کۆمیتەی " هەڵگورد" هەڵبژێردران، و کۆنفرانسەکان بەسەرکەوتووی کۆتایی پێهات.
 

Adobe 20181119 192736

 
لاوان میدیا: لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ناوەندی ڕێکخستنی گشتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆنفرانسی کۆمیتەی "کێلەشین" لە سەر سنوورەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو
ڕۆژی دووشەممە ۲٨ ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ ی "هەتاوی" بەرانبەر لەگەڵ ۱۹ " نۆڤامبر" ۲۰۱۸ ی زایینی، کۆنفراسی کۆمیتەی کێلەشین، بە بەشداری بەڕێز سکرتێری یەکیەتیی لاوان "عومەر فەخرەدین فەر" و شاندێک لە هاورێیانی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتی لاوان بەرێوە چوو
 
سەرەتای کۆنفرانسەکە بە چەند ساتێک بێ دەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد، پاشان هاوڕێ "ڕێباز پەروازە " وتەی بەخێر هاتنی پێشکەشی ئەندامان کرد، دواتر لە لایەن هاوڕێ "دیاکۆ مەسعودی" جێگر فەرماندەی هێز، باسێک لە سەر لاوان و خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد و، هەروەها وتی لاوان شادەماری کوردستانن و، پشتیوانی کردنی خۆیانی بە هەموو شێوەیەک بۆ یەکیەتیی لاوان دووپات کردوە
 
دواتر کاک " عومەر فەخرەدین فەر" باسی ڕەوشی لاوان و کاری ڕێکخراوەیی کرد، کە یەکیەتی لاوان تا ئێستا سێ قۆناخی خەبات و چاڵاکی خۆی تێپەراندووە و لە دوای دەستپێکی قۆناخی خەباتی نوێ قۆناخی چوارم لە خەبات و چاڵاکی دەست پێکراوە ، باسی چالاکییەکانی ئەم چوار قۆناخەی کرد تاکوو ئێستا، هەر وا باس لە سەر ڕۆڵی لاوان و خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات واتا " ڕاسان" ی کرد کە لاوان ڕۆلەکی سەرەکیان هەیە بۆ گرێدانی خەباتی شاخ و شار و، سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە بۆ گەیشتن بە تەواوی بە مافە سێنفییەکان، دەبێ مافە سیاسی و نەتەوەییەکانمان بێنە دی،
 
دواتر هاوڕێ "سەلام قادری" جێگری بەشی ڕێکخستنی گشتی یەکیەتیی لاوان، باسێکی لە سەر چوونیەتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی کۆنفرانسی کۆمیتە کرد
 
لە بڕگەی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، بە شێوەی هەڵبژاردن لەلایەن ئەندامانی کۆمیتەی "کێلەشین" ی یەکیەتیی لاوان، "سێمین مەحموودتەختی"، وەکوو بەرپرسی کۆمیتەی "کێلەشین" هەڵبژێردرا، و کۆنفرانسەکە بەسەرکەوتووی کۆتایی پێهات.