didari lawani komeleeeee 1ڕێکەوتی ۹ی ڕەشەمەی ۱۳۹٥ی هەتاوی شاندێکی لاوانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی بەڕێز ئازاد سلێمانی بەرپرسی ئەم ڕێکخراوە سەردانی سکرتاریای یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.


کە لە لایەن هەئیەتی بەڕێوەبەری بە ئەم ڕێکخراوە بە سەرپەرەستی دیاکۆ مەسعوودی بەرپرسی لێژنەی سەرپەرەشتیاری کاری ئورگانی یەکیەتی لاوان و بەشێک لە ئەندامانی بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوە پێشوازیان لێکرا. دیاکۆ مەسعوودی دوای بەخێرهێنانی شاندی میوان باسێکی لەسەر ئاڵوگۆڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی و ئەرکی لاوی کورد لەم پێوەندیەدا و ئەرکی ڕێکخراوەکانی لاوان بە گشتی لە هەمبەر ڕاسانی ڕۆژهەڵات و ئەو خەباتە نوێیە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتووەتە ئاراوە کرد. دوای گۆڕینەوەی ڕا و بۆچوون لەم باریەوە بەڕێز ئازاد سلێمانی بەرپرسی شاندی میوان باسێکی لەسەر پێکهێنانی هاوکاری و هاودەنگی لە نێو ڕێکخراوەکانی لاوانی ڕۆژهەڵات و دامەزراندنی هەئیەتێکی دیپلۆماسی بۆ ڕێکخراوەکانی لاوانی ڕۆژهەڵات بە مەبەستی هاوکاری و کۆدەنگی زیاتر لاوانی ڕۆژهەڵات کرد کە لە لایەن هەر دوو لاوە کەوتە بەر نەزەر و گفتگۆ.

didari lawani komeleeeee 2
دواتر هەر دوو لا لەسەر ئەوە کۆک بوون کە هەوڵەکانیان بخەنەگڕ بۆ بەستنی کونفرانسی لاوانی ڕۆژهەڵات.
لە کۆتایی ئەم دانیشتنە هەئیەتی میوان بەڕێزەوە بەڕێ کران