17555007 399545443747288 2013325916 n

لاوان: ئەندامانی کۆمیەتی تیشک و هیوا و کۆماری یەکیەتیی لاوانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستانی سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کرد.

 

هەواڵنێری ماڵپەڕی یەکیەتیی لاوان ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، ڕایگەیاند: ئەندامانی کۆمیتەکانی تیشک لە بنکەی دەوری دەفتەر و کومیتەی هیوا لە جێژنیکان و کومیتەی کۆماری یەکیەتیی لاوان لە ناوەندی یەکی کوردستان بۆ ڕێزگرتن لە بنەماڵەی شەهیدان سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کرد.

 

 

لەم سەردانەدا ئەندامانی یەکیەتیی لاوان یادی شەهیدانیان بەرز ڕاگرت و دەستەگوڵی ڕێز و وەفایان پێشکەش بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی نەمر کرد.

 photo 2017 03 26 21 26 53

هەروەها ئەندامانی یەکیەتیی لاوان سەردانی گۆڕستانی شەهیدانی حیزبی دێموکراتیان کرد و پەیمانی وەفاداریان تا گەیشتن بە ئامانجی شەهیدان نوێ کردووە.

 

رێکه‌وتی ٣ی رێبه‌ندانی ١٣٢٥ی هه‌تاوی، پێشه‌وا قازی و سەیف و سەدری قازی له‌به‌ناو دادگاکانی رێژیمی شاهه‌نشاهیداحوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپا و له‌به‌ره‌به‌یانی ١٠ی خاکه‌لێوه‌ی ١٣٢٦ی هه‌تاوی، له‌مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد، ئه‌و شوێنه‌ی که‌کۆماری تێدا راگه‌یه‌ندرابوو، لە سێدارە دران

 



پاش چەندین ساڵ، رۆژی ١٠ی خاکەلێوە، لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە وەکوو ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ناودێر کرا.  

 

 photo 2017 03 28 09 29 36photo 2017 03 28 09 29 44photo 2017 03 28 09 29 55photo 2017 03 28 09 29 55photo 2017 03 28 09 30 01

photo 2017 03 26 21 26 4617506581 399546117080554 1775748777 nphoto 2017 03 26 21 26 3517495585 399547290413770 456076390 nphoto 2017 03 26 21 26 2417495417 399546313747201 1822900487 n