17579874 1808415989408304 1503049663 nپاش نیوەڕۆی رۆژی سێشەمە ٦ی خاكەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی هەیئەتێكی یەكیەتی لاوان بە سەرپەڕشتی بەڕێز سۆران باریكە بەرپرسی بەشی تەشكیلاتی یەكیەتی لاوان سەردانی كومیتەی هیوای لە ناوەندی سێ كرد.
سەرەتای كۆبوونەوەكە لەلایەن بەڕێز فاروق ئەحمەدی بەرپرسی کومیتەی هیوا، بەخێرهاتنی هەیئەتی ناوبرای كرد.
دواتربەرپرسی تەشكیلات بەرێز سۆران باریكە وێڕای پیرۆزبایی نەورۆز و ساڵی تازە بە بۆنەی ١٠ی خاكەلێوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان كرد و لە درێژەدا  باسێكی لە دۆخی ناوخۆیی یەكیەتی لاوان و كارو باری تەشكیلاتی رێكخراوەكە و پەیوەندییەكانی رێکخراو لەگەڵ کۆمەلە و رێکخراوەکانی دیکە چ لە ئاستی کوردستانی و چ لە نیودەوڵەتی  و كار و باری پەروەردەی لاوان كرد و ئاڵوگۆڕە تەشکیلاتییەکانی رێكخراوەكەی بۆ بەشداربوان شی كردوە و باسی لەوەش كرد كە بەرەو كۆنگرەی ٩مین كۆنگرەی رێكخراوەكەمان دەڕۆین و سەبارەت  بە ئامادەكاری بۆ كۆنگرە و ئامادەبوونی ئەندامان و ئەركەكانیان چەند وتەیەكی پێشكەش كرد.
دواتر بەڕێز كاك رەفیق میری ئەندامی راوێژكاری بەڕێوەبەری وەك نوێنەری لاوان لە كومیتەكانی شاخ وێڕای پیرۆزبایی نەورۆز و سالی تازە چەند وتەیەكی سەبارەت بە راسان و ئەركی لاوان لە راساندا پێشكەش كرد.
پاشان بەشداربوانی كۆبوونەوەكە بە چەند رەخنە و پێشنیار بەشداری باس و بابەتەكانیان كرد.
لە كۆتاییدا دەستەیەكی بەڕێوەبەری تازەلە لایەن بەشداربووانەوە بۆ كومیتەی هیوا هەڵبژێردا.
پاش کاتژمێریک و نیو کۆبوونەوەکە کۆتایی پێ هات.