didari lijney hawahangi lawani rojhelat 1.96 2

پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەمە 4/3/2017  بە ئامادەبوونی زۆربەی رێکخراوەکانی لاوان لە بنکەی سەرەکی کۆمەڵەی  لاوانی رۆژهەڵات، لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات کۆبۆوە ولەسەر کۆمەڵێک بابەت بڕیاری هاوبەشیان دا . 

سەرەتا هەرکام لە بەڕێزان : ئازاد سلێمانی، جەلال رەوانگەرد، شیراز نادری و پێشەوا عەلی‌پوور سەبارەت بە پرسە هەنووکەیەکانی لاوان دوان و بەشدارانیش را و سەرنجەکانیان پێشکەش کرد.

 

بەستنی کۆنفڕانسی لاوانی چوارپارچەی کوردستان لەو دۆخەدا لەلایەن لیژنە بە هەنگاوێکی موسبەت خوێندرایەوە کە پێویستە بە بەشداری هەموو لایەک و بە لەنەزەر گرتنی بڕیاراتی کۆنفڕانسەکانی پێشوو هەموو لایەک بۆ گەیشتن بە کۆنتراکتێکی هاوبەش هەنگاو بنین و لاوانی رۆژهەڵاتیش ئامادەن بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاراتی کۆنفڕانسی سێهەم کە ئەرکی بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسی چوارەمی چوارپارچەی خستبوو ئەستۆی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات.

 

didari lijney hawahangi lawani rojhelat 1.96 3لیژنەکە هەروەها بڕیاریدا بە ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفڕانسی دووهەمی لاوانی رۆژهەڵات بۆ وەسەریەکخستنەوەی بیر و راکانی کۆی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات.

لەم دانێشتنەدا لیژنەی هاوئاهەنگی لاوانی رۆژهەڵات بڕیاریدا بە بەڕێوەبردنی کۆمەلێک چالاکی لە رۆژی جیهانی لاواندا بۆ هەموو رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی رۆژهەڵات.

 

لەکۆتاییدا لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات وێڕای بەرزنرخاندنی تێکۆشانی لاوان لەهەمبەر پێشوازی گەرم و گوڕیان لە نەورۆزی نەتەوەیی کوردان و هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و زەق کردنەوەی هێمای جامانە و بڵاوکردنەوەی سرودی نیشتمانی لە لایەن لاوانی کوردستانی رۆژهەڵات، لیژنەکە پشتیوانی لە ویست و داخوازییە نەتەوەیی و پیشەییەکانی لاوان دەربڕی .

 

 

وا بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا نوێنەرانی لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان هاودیتن لەگەڵ هەرکام لە لیژنەی بەشەکانی دیکەی کوردستان لەهەمبەر دروستکردنی هاوڕایی و ئاڵوگۆڕی بیروورا لە سەر پرس و بابەتێ پێوەندیدارەکانی لاوان لە ئاستی هەرچوارپارچەی کوردستان، پێک بێنن.

لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات

١٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٧ی کوردی

 

https://www.youtube.com/watch?v=Vtsf5AMmgaQ

 

didari lijney hawahangi lawani rojhelat 1.96 4didari lijney hawahangi lawani rojhelat 1.96 1