kobunewey slemani 2

 

بە مەبەستی لێک‌تێگەیشتن و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان بەشێک لە رێکخراوەکانی لاوان لە ئاستی هەرچوارپارچەی کوردستان رێکەوتی ٢٠/٠٤/٢٠١٧ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات ، کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.

 

دەستپێکی کۆبوونەوە بەڕێز " هێمن عەمید " وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبوان  مەبەست لە رێکخستنی ئەو کۆبوونەوەی بۆ ئامادەبوان روونکردەوە.

 

دواتر بەڕێز " مانی " بە نوێنەرایەتی لاوانی سەر بە پەکەکە داخوازی و روانگەی خۆیانی لە هەرمبەر ئامادەکارییەکانی کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچە خستە روو.

 

 jalal rawangard 20.4.2017 پاشان بەڕێز " جەلال رەوانگەرد " بە نوێنەرایەتی "لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات"، پلان و بەرنامەی کاری ئەو لیژنەیە کە ئەرکی سەرپەرەشتیاری و بەڕێوەبردنی  چوارەم کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچەی لە ئەستۆیە، خستە روو.

لە بەشێکی باسەکەی بەڕێزیان ئاوڕێکی لە هەوڵ و تێکۆشانی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات لە هەمبەر باشتر بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی دایەوە و هۆی پەکخستن و بەڕێوەنەچوونی چوارەم کۆنفرانسی لە کاتی خۆی، بۆ ئامادەبوان روون کردەوە.

 

دواتر نوێنەری لایەنەکانی بەشدار لەو کۆبوونەوەیە سەرنج و تێبینی و پرسیارەکانی خۆیان خستە روو و لە لایەن نوێنەری لیژنەی رۆژهەڵات وڵامی پێویست درانەوە.

 

دەرەنجامی ئەو هاودیتنە ،  سەرجەم لایەنەکان لەسەر ئەوە بڕیارە کۆک بوون کە لە مانگی داهاتوو kobunewey slemani 1 لیژنەی رۆژهەڵات ئامادەکاری بکا بۆ کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی نوێنەری سەرجەم حیزب و رێکخراوەکان لە ئاستی هەرچوارپارچەی کوردستان و   دواتر بەرنامەی کاری لیژنەی رۆژهەڵات لەو کۆبوونەوەیە بخەنە بەرباس و بڕیاردان و پاش ئەو دیدارە کە هاوکات لیژنەی رۆژهەڵات بەتەمایە لە ماوەی داهاتوو دووهەم کۆنفرانسی لاوانی رۆژهەڵات بەڕێوە ببات و پاش ئەو کۆنفرانسە بەرنامەی کاری ئامادەکارییەکانی لیژنەی رۆژهەڵات کە سەرپەرەستی چوارەم کۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی هەرچوارپارچەی کوردستانیان لە ئەستۆیە لەگەڵ لایەن و لیژنەی پارچەکانی دیکەی کوردستان تاوتوێ بکەن.

 

 

لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات

2017/04/20