18378874 1346339818790090 2067536060 o

رۆژی دووشەممە رێكەوتی 18ی بانەمەری 1396 لە بارەگای رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران،  لێژنەی هاوئاهەنگی رێكخراوەكانی لاوانی كوردستانی رۆژهەڵات بەمەبەستی تاوتوێ‌ كردنی كۆمەلێك باس و بابەت،  كۆبوونەوەیەك  بەرێوەچوو و تێیدا چەندین بریار و راسپاردە پەسەند كران .

 

 

لە سەرەتای كۆبوونەوەكە  لەلایەن بەرێز ئارام سلێمانی  بەخێرهاتنی نوێنەرانی رێكخراوەكانی لاوانی رۆژهەلاتی كرد  و پاشان تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی  بۆ ئامادەبووان خستە روو . 

 

یەكێك لەتەوەرە گرینگەكانی كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە باسكردن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی رژێمی ئێران كە لە 29ی بانەمەری 1396 بەرێوەدەچێت. بەشداربواونی كۆبوونەوەكە بەكۆی دەنگ هاوڕِا بوون كە هەرجۆرە هەڵبژاردنێك كە لە ئێران بەرێوەدەچێت نادیموكراتیكە و تەنها شانۆگەرییەكە و نابێتە هۆی هیچ ئالوگۆرێك لە شێوەی حوكمرانی وەڵاتی ئێران ، هەربۆیە بایكۆتی هەڵبژاردنەكانیان لەلایەن  خەلكی كوردستانەوە بەگرینگ زانی و بریار درا كە پەیامێكی هاوبەش لەمەڕ ئەو بابەتە بلاوبكەنەوە . 

 

كۆنفرانسی لاوانی رۆژهەلات یەكێكی دیكە بوو لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە و بریاردرا لە پێناو یەكریزی لاوانی كوردستانی رۆژهەلات و هەماهەنگی زیاتر لە نێوان رێكخراوەكان، لە مانگەكانی داهاتوو دووهەمین كۆنفرانسی لاوانی رۆژهەلات بەرێوەبچێت و ئامادەكاری بۆ بكرێت .

 

هەروەها سەبارەت بە كۆنفرانسی لاوانی چوارپارچەی كوردستان  كە ئەركی سەرپەرشتی كردنی لە ئەستۆی لاوانی رۆژهەلاتە،  بریاردرا لە ماوەیەكی نزیكدا كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ رێكخراوەكانی لاوانی هەرچوارپارچە ئامادەبكرێت و تێیدا  كار و بەرنامە و چۆنیەتی ئامادەكاری بۆ ئەو كۆنفرانسە بۆ ئامادەبووان بخرێتە روو .

 

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بریار لەسەر كۆمەلیك كار و چالاكی هاوبەش درا .

 

 

لێژنەی هاوهەنگی  رێكخراوەكانی لاوانی كوردستانی رۆژهەلات

2017 -5-8