peres konfransi bykot . slemani 2017.5 .JPG 4

لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات لە ۲۳ی بانەمەڕی ۲۷۱۷ی کوردی پرێس کۆنفڕانسێکی کراوەی لە ژێر ناونیشانی شانۆی بە نێو هەڵبژاردنەکانی رژێمی ئێرانی داگیرکەر بە مەبەستی هاوگوتارکردنی داخوازی سەرجەم حیزب و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستانی رۆژهەڵات لە شاری سلێمانی بەرێوە برد .

 

 

 

سەرەتای پرێس کۆنفرانسەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد  و پاشان بەرنامەی کاری کۆنفرانس لە لایەن بەڕێز '' ئارام سلێمانی '' ڕاگەیەندرا ،  دواتر بەڕێز '' جەلال ڕەوانگەرد '' بە نوێنەرایەتی لیژنەی رۆژهەڵات مەبەستیان لە رێکخستنی  ئەو پرێس کۆنفرانسە بۆ ئامادەبوان ڕوونکردەوە. peres konfransi bykot . slemani 2017.5 3

 

 

 دواتر  پەیامی هاوبەشی لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەلات بە بۆنەی داواکردنی بایکۆتی خەلک لە بەناو هەڵبژاردنەکانی ئیران لە لایەن خاتوو '' شیراز نادری '' خوێندرایەوە .

 

پاشان  هەر کام لە نوێنەری حیزبەکانی کوردستانی رۆژهەڵات مەبەست و  ئامانجی خۆیان لە داواکاری بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکان ڕوونکردەوە.  

 

 peres konfransi bykot . slemani 2017.5 .JPG 2  لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو پرێس کۆنفرانسە نوێنەری سەرجەم رێکخراوەکانی ژنانی رۆژهەڵات داخوازییەکانی خۆیان ڕوو بە توێژی ژنانی کورد خستە بەرباس.

 

 

پاش ئاڵۆگۆڕی بیرووڕا و یەک گوتار کردنی پەیامی هاوبەشی سەرجەم  حیزب و رێکخراوەکانی ژنان و لاوانی کوردستانی رۆژهەڵات، لیژنەی رۆژهەڵات ، پشتیوانی خۆیان  لە داخوازی حیزبەکانی کوردستانی رۆژهەلات دەربڕی.

 

 https://www.youtube.com/watch?v=_03q82q5VEMپرێس کۆنفرانس

 

 

 

peres konfransi bykot . slemani 2017.5 1