lawan le seferi shakh 4.96 15

 

بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و لەدەوری یەک کۆبوونەوە و ئاڵوگۆڕی بیرووڕا لەگەڵ ئەندامانی یەکیەتیی لاوان و باس کردن لە دوایین پڕۆژە و بەرنامەکارییەکانی یەکیەتیی لاوان، شاندێکی ئەو رێکخراوەیە بە سەرپەرەستی جەلال رەوانگەرد  لە سەر سنوورەکانی خۆڕهەڵات لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی پۆلەکانی کومیتەی کێلەشینی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆبوونەوە.

 

نوێنەری یەکیەتیی لاوان لە سەردانێکی یەک حەوتوویی بۆ بنکەکانی هێزی تایبەتی حدکا لە سەر سنوورەکانی کوردستانی خۆرهەڵات چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ پۆلەکانی یەکیەتیی لاوان لە پێوەندی بە دوایین  پرسەکانی کوردستانی رۆژهەڵات ، هەلومەرجی ئیستای یەکیەتیی لاوان و حدکا ، راسان و  پرۆژەی خۆرهەڵاتی نوێ ، کاری رێکخراوەیی و یەکیەتیی لاوان وەک lawan le seferi shakh 4.96 19رێکخراوەیەتی تایبەت بە لاوی کورد،  پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر لاوانی کورد، شەری سایبری و نەرمی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر کوردستان، کاریگەرییەکانی راگەیاندن، ئامادەکارییەکانی یەکیەتیی لاوان بۆ کۆنگرەی نۆهەم و دوایین ئاڵوگۆڕ و پرۆژەکارییەکان لەو پێوەندییەدا، و چەند پرسێکی تەشکیلاتی رێکخراو، بەڕێوەبرد.

 

لەو زنجیرە کۆبوونەوانەی پۆلەکانی کومیتەی کێلەشینی لاوان لە هێزی تایبەتی حدکا، ئەندامانی ئەو رێکخراوەیە کۆمەڵێک سەرنج و پێشنیاریان لە هەمبەر کاریگەری‌دانان لە راستای بەرەوپیشچوونی پرۆژەکارییەکانی رێکخراو خستەروو و نوێنەری لاوان بە گەرمی پێشوازی لە سەرنج و تێبینییەکانیان کرد و ئامادەیی بەڕێوەبەری یەکیەتیی لاوان  لە راستای بەرەوپیشبردنی ئەو پیشنیارانە راگەیاند.

 

 lawan le seferi shakh 4.96 2

راسان و شێوە خەباتی نوێی حدکا و کارییگەرییەکانی کاری رێکخراوەیی یەک لەو پرسە گریینگانەی ناو پێشمەرگەکانی دێموکرات بوون کە لە دەرەوەی کۆبوونەوەکان و لە دانیشتنەکانی ناو بنکەکان بە سەرنج و تێبیینی و خوێندنەوەکانی خۆیان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان دەکرد و ئامادەیی هەرچی زیاتری پێشمەرگەکان لە راستای گەشەدان بە شێوە خەباتی نوێی رۆژهەڵات کە ئامانجی گرێدانی خەباتی شاخ و شارە، پرسێکی دیکە بوو کە لاوانی تازە پەیوەست ‌بوو بە رێزەکانی حدکا لە رۆژەڤی باسەکانیاندا بوو.

 

 

 

lawan le seferi shakh 4.96 11جێگەی ئاماژەیە  لەو ماوەیەدا شاندی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ ئەندامانی ئەو رێکخراوەیە چەندین

جەولەی نیزامی‌یان بە سەر سنوورەکانی رۆژهەڵات کرد. 

 

 lawan le seferi shakh 4.96 21lawan le seferi shakh 4.96 13lawan le seferi shakh 4.96 5lawan le seferi shakh 4.96 24lawan le seferi shakh 4.96 25lawan le seferi shakh 4.96 27kobunewey lawan bo endamani hezi taybt 2lawan le seferi shakh 4.96 14lawan le seferi shakh 4.96 1lawan le seferi shakh 4.96 3lawan le seferi shakh 4.96 6lawan le seferi shakh 4.96 18lawan le seferi shakh 4.96 22lawan le seferi shakh 4.96 8lawan le seferi shakh 4.96 23lawan le seferi shakh 4.96 7lawan le seferi shakh 4.96 12