didar legel lawani shiyui 4.96 8

بە مەبەستی هاودیتن و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان  لاوانی دێموکرات و لاوانی شیوعی کوردستان، رۆژی پێنج‌شەممە ١٥ی پوشپەڕی ٢٧١٧ی کوردی شاندێکی یەکێتی لاوانی کوردستان بە سەرپەرەستی رێباز هاشم مستەفا سەردانی بنکەی سکرتاریەتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌یان کرد و لە لایەن شاندی ئەو رێکخراوەیە بە سەرپەرەستی جەلال رەوانگەرد پیشوازییان لێکرا.

 

سەرەتا جەلال رەوانگەرد وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە هاودیتن لەگەڵ شاندی یەکیەتیی لاوانی کوردستان ، هاوخەمی یەکیەتیی لاوان بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی ناودار بەڕێز عەزیز محەممەد سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی کوردستان راگەیاند.

 

didar legel lawani shiyui 4.96 2

رێزدار هاشم مستەفا ئامانجی خۆیان لەو هاودیتنە و ئاگاداربوون لە هەمبەر دوایین ئامادەکارییەکانی لیژنەی رۆژهەڵات لەهەمبەر پرسی چوارەم کۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی چوارپارچە هەروەها بەشداربوونیان لە فستیڤاڵێکی جیهانی لاوان کە لە وڵاتی رووسیە بەڕێوە دەچێ، خستە روو.

 

جێگەی ئاماژەیە شاندی هەردوولا لە پێوەندی بە کۆمەڵێک پرسی لاوان لە باشور و رۆژهەڵات و هەلومەرجی هەنووکەی لاوان لە چوارپارچە ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد و کۆمەڵێک رێکار و بەرنامەی کارییان بۆ داهاتوو، خستە پلانی کاری دوو رێکخراوەوە.

 

له به‌شیکی دیکەی باسەکاندا سه‌باره‌ت به گوشاره‌کان و پیلانه‌کانی کوماری ئیسلامی له سه‌ر ده‌ستێوه‌ردان له ئیداره‌ و ئه‌منیه‌ت و ئاسایش له باشوری کوردستان didar legel lawani shiyui 4.96 4به شیوه‌ی جۆراوجۆر وه‌کوو تۆپبارانی خاکی باشور و هاوردەکردنی ماده هۆشبه‌ره‌کان به مه‌به‌ستی گیرۆدەکردنی لاوانی باشور بەو دیاردە دزێوە و هه‌روه‌ها له سه‌ر شێوە خه‌باتی نوێی  کوردستانی رۆژهه‌ڵات و پرسی نه‌ته‌وه‌یی و چونیه‌تی هاوکاری کردنی  دوو لایه‌ن، ئاڵوگۆڕی بیروا کرا. 

 

 

ئەو هاودیتنە پاش یەک کاتژمێر لە کەشێکی دۆستانەدا کۆتایی پێهات.

 didar legel lawani shiyui 4.96 7didar legel lawani shiyui 4.96 6didar legel lawani shiyui 4.96 5didar legel lawani shiyui 4.96 3