kobunewe leser kongrei 9 lawan 6

 

لە درێژەی کۆڕ و سمینارەکانی تایبەت بە ئامادەکاری کۆنگرەی ٩ی یەکیەتیی لاوان و پرۆژە و بەرنامەکارییەکانی بەڕێوەبەری رێکخراو رۆژی یەکشەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧١٧ی کوردی، لە لایەن جەلال رەوانگەرد باسێک لەو پێوەندییەدا بۆ بەشێکی دیکە لە ئەندامانی یەکیەتیی لاوان، پێشکەش کرا.

 

جەلال رەوانگەرد لە سەرەتای باسەکەیاندا ئاوڕێکی لە بەرنامە و بڕیاراتی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی ٩ی یەکیەتیی لاوان و کۆمەڵێک پرۆژە و فکرەی کاری لەو پێوەندییەدا خستە بەرباس.

 

بەڕێز رەوانگەرد باسی لە چەند خاڵێکی سەرەکی کرد کە چۆن ئێمە وەک یەکیەتیی لاوان بتوانین لە سیستمی کاری رێکخراوەیی‌مانداkobunewe leser kongrei 9 lawan 2 ئاڵۆگۆڕ  پێک بێنین و چی بکەین بۆ ئەوەی سێ بەشی سەرەکی رێکخراو ( رێکخستن ، پەروەردە ، راگەیاندن ) بە‌هێز بکرێت .

 

لەو باسەکراوەیەدا، ئامادەبووان وێڕای پێشوازی لە باسەکە ئاماژەیان بەوەدا کە ئەوانیش لە هەوڵدان لە راستای بڕیاراتی رێکخراو و ئەو ئامادەکارییانەی کە دەیهەوێ گۆڕانکاری لە سیستمی رێکخراو و بەرنامەی کۆنگرە بکرێ هاوکار بن و سەرنج و تێبینییەکان یا خود پرۆژەکانیان بدەنەوە بە رێبەری رێکخراو و تێکرا  رۆڵیان لە سەرخستنی کۆنگرەی نۆیەمی رێکخراو کە لەم مانگەدا دەگیردرێ ببێ و ئامادەن لە راستای بەرەوپیشبردنی  هەر راسپاردە و بڕیاراتێک کە لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە پەسەندی بکا ، کاری بۆ بکەن.  

 

kobunewe leser kongrei 9 lawan 7kobunewe leser kongrei 9 lawan 1kobunewe leser kongrei 9 lawan 5kobunewe leser kongrei 9 lawan 4kobunewe leser kongrei 9 lawan 3