IMAGE 2018 09 04 192235


لاوان میدیا: یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ۱۲ی خەرمانانی ۲۷۱۸ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ۳ی سێپتامبری ۲۰۱۸ی زایینی، سیمینارێکی لە ژێر ناوی "کۆمەڵکوژی ڕۆژهەڵات" بۆ بەڕێز کاک "حەسەن شەرەفی" بەرپرسی ناوندی سیاسی و جێگری لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە بنکەی سەرەکی یەکیەتیی لاوان بەڕێوە برد.

 

سەرەتای سیمینارەکە بە چەند ساتێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان بەڕێز " پێژمان شەریعەتی" جێگری سکرتێری گشتی یەکیەتیی لاوان بەخێر هاتنی ئامادبووانی کرد.

 

دواتر کاک حەسەن شەرفی، باسێکی لە سەر هێرشی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سەرەتای هاتنە سەر کاری ئەو ڕێژیمە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد و وێران کردنی گوندەکانی قاڕنێ و قەڵاتان و کۆمەڵکوژی خەڵکی ئەو دوو گوندە لە نێوان شارەکانی نەغەدە و شنۆ، سەرەکی ترین تەوەری باسەکەی بەڕێزیان بوو.

 

کاک حەسەن شەرەفی، لە نێو باسەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو تاکێکی بە تاوانبار دەزانێت و وتی؛ "کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای هاتنە سەر کارییەوە واتە لە ۲۸ی گەلاوێژی ۱۳۵۸ی هەتاوی، فتوای جیهادی دژ بە نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕاگەیاند و تا ئێستاش بەردەوامە، هەموو کوردێک لە چاو کۆماری ئیسلامییەوە تاوانبارە".

 

لە بڕگەی کۆتایی سیمینارەکە بەشدار بووان بۆچوون و پرسیارەکانیان خستە بەر باس و لە لایەن کاک "حەسەن"ـەوە وڵامی پرسیارەکان داریەوە.

IMAGE 2018 09 04 192237

IMAGE 2018 09 04 192239

IMAGE 2018 09 04 192241

IMAGE 2018 09 04 192242