Adobe 20181003 193325

 
لاوان میدیا: یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سمینارێکی لە بنکەی جەژنیکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ژێر ناوی " گرنگی زمانی دایک و سیاسەتی تواندنەوەی فەرهەنگی لەلایەن ئێرانەوە لە کوردستان بەڕێوە برد.
 
 
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۱۰ی ڕەزبەری ۲۷۱٨ی کوردی بەرامبەر بە ۲ی ئۆکتۆبری ۲۰۱٨ی کوردی لە بنکەی جەژنیکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سمینارێک، کە لەلایەن یەکیەتیی لاوانەوە ڕێکخرابوو بەڕێوە چوو.
 
 
سەرەتای سمینارەکە بە سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان "هێشوو حزری" بەناوی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەخێرهاتنی سەرجەم میوانان و ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و یەکیەتی لاوانی کرد، لە دواتر دا بانگێشتی "شەریف فەلاح" شاعیر و نووسەر کرا بۆ پێشکەش کردنی باسەکەی.
 
 
لە بەشێکی دیکەی سمینارەکە "شەریف فەلاح" باسێکی لەسەر ئەدەب و ڕێزمانی کوردی و گرنگی زمانی دایکی کرد و باسی لەوەش کرد کە ئەرکی سەرجەم تاکێکی کوردە کە بە زمانی دایکی خۆی قسە بکات چونکە یەکێک لە هۆکارەکانی ناسینەوەی تاکی کوردە لە هەر جێگایەکی جیهاندا.
 
 
لەکۆتای دا میوانان و بەشداربووانی سمینارەکە بە ڕەخنە و پێشنیار و بۆچوونەکانیان سمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد، پاشان سپاسی میوان و بەشداربووانی سمینارەکە کراو سمینارەکە بە سەرکەوتووی کۆتای پێهات.