IMG 20181105 180054 429

 
 
لاوان میدیا: شاندێکی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی ڕۆژئاوای کوردستان، سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ نێونەری حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوە. 
 
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۱٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی کوردی بەرانبەر ٥ی نۆڤامبری ۲۰۱۸ی زایینی، شاندێکی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی رۆژئاوای کوردستان کە پێکهاتوو لە رێکخراوەکانی کورد، ئەرمەن، سریان و عەرەب بە سەرپەرستی بەڕێز "هەڤاڵ ڕامی"، سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ نوێنەری حیزبی دێموکرات و نێونەری یەکیەتیی لاوان لەو شارە کۆبوونەوە.
 
لەم دیدارە دا لەلایەن نوێنەرایەتی حیزب دێموکرات و یەکیەتیی لاوانەوە کە بە سەرپەرستی بەڕێز "فواد خاکی بەیگی" نوێنەری حیزبی دێموکرات و بەڕێز "سەلام قادری" نوێنەری یەکیەتیی لاوان لە سلێمانی پێشوازیان لێکرا.
 
لەم دانیشتنە دۆستانەیەدا ڕەوشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان و پرسی کورد لە ناوچەکە تاوتوێ کران و سەبارەت بە کۆمەڵێک کاری هاوبەش ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.
 
شاندی میوان بەگرینگی و بایەخەوە ڕوانییانە خەباتی حیزبی دێموکرات و چالاکییەکانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە خەباتی نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر ناوی "ڕاسانی رۆژهەڵات" و ئەو خەباتە نوێیەی ڕۆژهەڵاتیان بەرز نرخاند، هەروەها هاودەنگی هەموو لایەکیان لەسەر پرسە نیشتمانیەکان بە پێویستییەکی هەنووکەیی و زەرووری زانی.