Adobe 20181107 195404

لاوان میدیا: شاندێکی لاوانی شیوعی کوردستان ــ باشوور، سەردانی نوێنەرایەتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە شاری سلێمانی کرد. 



ڕۆژی چوارشەممە ۱٦ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی کوردی بەرانبەر بە ۷ی نۆڤامبری ۲۰۱۸ی زایینی، شاندێکی لاوانی شیوعی کوردستان ـ باشوور، بە سەرپەرەشتی هاوڕێ "هەڵگورد عەلی" سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیا لە شاری سلێمانی کرد و لە لایەن شاندێکی یەکیەتیی لاوانتە بە سەرپەرشتی بەڕێز "سەلام قادری"، بەرپرسی نووسینگەی نوێنەرایەتی یەکیەتیی لاوان لە شاری سلێمانی پێشوازییان لێکرا.



لە سەرەتای سەردانەکەدا وێڕای بەخێر هاتن لە لایەن بەڕێز "سەلام قادری" وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان، باسی پەیوەندی لە مێژینەی دوو لایەن کرد و وتی؛ "یەکیەتیی لاوانی دێموکرات و لاوانی شیوعی پەیوەندییەکی لە مێژینەمان و هاوکاری و چالاکی هاوبەشمان هەبووە، ئێمە وەکوو یەکیەتیی لاوان لە سەر پەیوەندی و هاوکاری دوو لایەن پێداگرین، هەروەها لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژە بە کۆنگرەی نۆهەمی یەکیەتیی لاوان و ئاڵۆڕەکانی کۆنگرەی نۆهەم کرد.



پاشان لە لایەن هاوڕێ "هەڵگورد عەلی" باسێکی لە سەر چالاکییەکانی پێشتووتری هەردوو ڕێکخراو کرد و جارێکی تر پاڵپشتی و ئامادەگی خۆیان بۆ چالاکی هاوبەش دەربڕی و وتی: "ئێمە حازرین بۆ هەر هاوکاریی و کارێکی هابەش لەگەڵ یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکی کردن لەگەڵ یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران شانازییەکی گەورەیە بۆ ئێمە".



لە دانیشتنەکەدا باسێک لە ڕاسان و ڕۆڵ و پێگەی لاوان لە ڕاساندا کرا و کۆتاییشدا هەردوو لا جەختیان لە سەر بەردەوامی پەیوەندییەکانی دوو لایەن کردەوە.