hatakayهەتا کەی

پەڕ دەگێڕێ كوندەكەی وێرانەگێر

هەتا كەنگێ رولە وڵات سەرەوژێر

...

بۆ دەبێ هەر بخوێنێ بە سەر كورد ؟

بۆ دەبێ باڵای نەشكێنێ لاوی كورد ؟

بەرەو كۆماری كورد دەڕوانین تا رۆح بمێنێ

هەتا قەترە خوێنێك لە رەگ كورددا بمێنێ

بە سەر بەرزی لەداییك بوو لاوی كوردێ

هەزار كوندیش بخوێنێ هەر نایشكێنێ

شكانی كورد لە ناو خۆنە هەتا كەی ؟

خوێناو خواردن لە ناو گەلمان هەتا كەی ؟