هونەرمەندێکی ئامریکایی ، تازەگەریەکی نوێی لە وێنە کێشاندا داهێناوە ، کە شتێکی زۆر دەگمەن و ناوازەیە و جیاوازە .hunarikyjyawaz

 

              

               ئەلیکسا مید، خانمە هونەرمەندێکی ئەمریکییە لە بوای وێنەکێشان، بەڵام نەک لەسەر تابلۆی قوماش و کارتۆن و دار و کەرستەکانی دیکە، بەڵکو ئەو لەسەر جەستەی مرۆڤ بە رێگەیەکی جیاواز داهێنەرانە وێنە دەکێشێت و کەسەکان دەکات بە تابلۆیەکی هونەری.

 

 

ئەو خانمە هونەرمەندە دوای ئەوەی شێوەی کەسەکان بۆ تابلۆیەکی هونەری دەگۆڕێت، وێنەی کەسەکان دەگرێت، هەر کەسێکیش تابلۆکانی ببینێت هەرگیز بڕواناکات ئەم کارە هونەرییە راستەوخۆ لەسەر جەستەی مرۆڤ وێنەکێشراوە.