Warning: getimagesize(images/ares/Sem_título.jpg): failed to open stream: No such file or directory in /storage/content/40/1004740/lawan.org/public_html/plugins/content/smartresizer/smartresizer.php on line 468 Warning: getimagesize(images/ares/کاتێک-بۆ-مەستی-ئەسپەکان.jpg): failed to open stream: No such file or directory in /storage/content/40/1004740/lawan.org/public_html/plugins/content/smartresizer/smartresizer.php on line 468

sarhos atlar zamani 2



ساتێك بۆ مەستی ئەسپەكان" یەکێکی تر لە فیلمە بەهێزەکانی سینەمای" کوردی کە توانی سینەمای کوردی و دۆخی کورد بە گەلانی دیکەی جیهان بناسێنێت، ئەم فیلمە لەلایەن "بەهمەنی قوبادی" کاری نوسین و دەرهێنانی بۆ کراوە .



چیرۆکی فیلمەکە باس لە بنەماڵەیەکی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات کە دوای لەدەستدانی دایک و باوکیان هەوڵ بۆ مانەوەیان دەدەن .




ئەم فیلمە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ۱۳۷٨ی هەتاوی بەرامبەر بە ٢٠٠٠زایینی پەخشکرا، ماوەی فیلمەکە ٨٠ خولەکە، بەهۆی بەهێزی ئاستی فیلمەکە و دەنگدانەوەی زۆری لە وڵاتانی جیهاندا ژێرنووسکراوە بۆ چەندین زمانی جیا جیا.



هۆکاری ناونانی ئەم فیلمە ئەوەیە کە قاچاخچییەکانی سنور بۆ ئەوەی هێسترەکانیان بەهۆی سەرماوە نەمرن ڤۆدکایان دەدەنێ کە خواردنەوەیەکی کهولییە .

Sem título

ئەم فیلمە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە وەک: خەڵاتی کامێرای ئاڵتونی لە فیستیڤاڵی "کان" لە فەرانسا، خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی شیکاگۆ، خەڵاتی فیستیڤاڵی Santa Fe ، خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی ساۆ پاولۆ و چەندین خەڵاتی دیکە لە سکۆتلەندا و کەنەدا و ئیسپانیا و ئێرانی بەدەست  هێناوە، هەروەها توانیویەتی ببێت بە یەکێک لە ۱۲ فیلمی مێژووی سینەما جیهاندا. کاتێک بۆ مەستی ئەسپەکان