894938 b1dc7441d09faaec822e2de148487776

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، دوێنێ لە ڕەوتی شانۆگەری هەڵبژاردنەکاندا لە شارەکانی کوردستان، زۆرینەی خەڵک بەپێچەوانەی ویستی ڕێژیم بەپیری بانگەواز و داواکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە هاتن و بە نەچوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان ئەم شانۆگەرییەیان بایکۆت کرد.



بەپێی دوایین زانیاری و هەواڵەکان لە هەموو شارەکانی کوردستاندا و تەنانەت لە هەندێک لە گوندەکانیشدا ڕێژیم هێزێکی یه کجارزۆری لیباس شه خسی و بەکرێگیراوی له ئاستی شارەکاندا بڵاو کردۆتەوە؛ بەتایبەت لە به ردەم سندوقه کاندا.

بەپێی وتەی سندووقدارەکان رێژه ی به شداربووان بەبەراورد لەگەڵ سالانی پێشوو یەکجار کەمه و لە زۆرێک لە سندوقەکاندا چۆڵی و سارد و سڕی هەتا شەو کە کۆتایی شانۆگەرییەکە بوو بیندراوە.

لەپێوەندی لەگەڵ بەناو هەڵبژاردنەکانی شورای شار و دێ، بەپێی ئەم ڕاپۆرتە خزم وکه سی بەشێک لە کاندیداکان به نێوشارەکاندا ئه سوڕانەوە و بە خەڵکیان وتووە وەرن دەنگ بەم کەسە بده ن؛ بۆ ئاسانکاریش پێشنیاریان پێکردون به ماشین دین به دواتانا دەنگە کانتان بده ن وبه ماشینیش دەتانگەڕێنینەوە بۆ بەردەرکی ماڵەکانتان.

تەنانەت هەندێک لە بەربژێرەکان لە سیاسەتی تەماح وەبەرنان کەڵکیان وەرگرتووە و لە بەرامبەر دانی دەنگ بەو بەربژێرەی کە دەیانهەوێ بڕی ٥٠ هەزار تمەن پارە ڕادەست بکرێتەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە دەرکەوتووە کە لە هەندێک لە ستادەکاندا بەڵگەی ساختە چاپ کراوە بۆ ئەوەی لە قازانجی بەربژێرێکی دیار (ڕوحانی) دەنگ بدرێت.

لە درێژەی ڕاپۆرتە پێوەندیدارەکاندا هاتووە خەڵکی کوردستان بێ گوێدان بە شانۆگەرییەکە ڕوویان لە سەیرانگاکان و دەرەوەی شارەکان کردووە.

بە وتەی یەکێک لە شایەتحاڵان قەرەباڵغی و شلوقی جاددەکانی دەرەوەی شارەکان بێ وێنە بووە و تەنانەت لە حاڵەتە ئاساییەکانیشدا ئەم شلوقییە نەبیندراوە.

18527696 10153854651127706 8863121189986727727 n

بەڵگەیەکی دیکە لەمەر درۆئین بوونی ڕاپۆرتی کۆتایی وەزارەتی نێوخۆی ڕێژیم لەمەڕ بەشداری کردنی زۆرینەی خەڵکی ئێران لە شانۆگەرییەکدا ئەوەیە کە هەواڵدەریی حکومەتی تەسنیم ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە تەنیا ٢٠ میلیۆن کەس لە کۆی ٥٧ میلیۆن هاووڵاتی دەنگیان داوە بەڵام تەنیا چەند کاتژمێر دواتر ئەم ڕێژە وەک بڵێین موعجیزە ڕووی دابێت بۆ زیاتر لە ٤٠ میلیۆن بەرز بوویەوە.

هەموو ئەم هەواڵ و ڕاپۆرتانە لە کاتێکدا بڵاو دەبوونەوە کە لە هیچ کام لە شارەکانی کوردستاندا ئیزن بە هەواڵنێرانی تەنانەت سەر بە ڕێژیمیش نەدرا کە وێنەی لێ هەڵبگرن؛

بەناو هەواڵنێرانی هەواڵدەرییەکانی کوردپرێس، دەنگی شار، گوڵان، ساکاپرێس و کوشا کە هەموویان سەر بە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمن لە ڕاگەیەندراوێکدا بە ڕێکەوتی ٢٩ی بانەمەر ئاشکرایان کرد کە بە بڕیاری فەرمانداری شارەکان ئیزنی وێنەهەڵگرتن و ئامادەکردنی هەواڵ و ڕاپۆرتیان پێ نەدراوە و تەنیا پێیان وتراوە کە دەبێ ئاکامەکان ڕابگەیەنن.

یەکێکی دیکە لە فرت و فێڵەکانی ڕێژیم کە بۆ بەشداری پێکردنی زۆرتری خەڵک کەڵکی لێوەر گرت ئەوە بوو کە رێژیم له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مجاره‌دا به‌ هه‌ر كاندیدێك ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی‌ قه‌رزی‌ درێژ ماوه ‌‌و بێ‌سوود ‌و كه‌م سوودی‌ دابوو هەتا بتوانێ‌ سه‌رنجی‌ خه‌ڵك راكێشێ ‌‌و خه‌ڵكی‌ زیاتر خۆیان كاندید بكه‌ن‌ و خه‌ڵك بكێشنه‌ سەر سندووقه‌كانی‌ ده‌نگدان‌ و هه‌ندێك خه‌ڵكی‌ به‌ دژی‌ یه‌ك داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ زیاتر ده‌نگ بده‌ن.

ناوی بەشێک لەو شارانەی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە بایکۆتی چالاک تێیدا بەڕێوە چوو بریتین لە: بۆکان، سەقز، مەریوان، پیرانشار، شنۆ، ورمێ، سنە؛