لە میدیاکاندا باس لەوە دەکرێ کە ئه‌نگێلا مێركڵ وەک ژنێك له‌نێوان سه‌دان سه‌ركرده‌ی پیاوی جیهان سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و چه‌كی ده‌ستیشی میهره‌بانیه‌كه‌تی كه‌ جیهانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه‌.mirkle

بەهۆی ئەو پێشوازیەی کە مێرکڵ لە چەندین جاردا بەرامبەر کۆچبەرانی ڕاگەیاند و دەرگای وڵاتەکەی بەرامبەر پەنابەران ئاوەڵا کرد ، بەهۆی دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو لەسەر ڕای گشتی جیهانی .

بە جۆرێ دەوترێت کە ئه‌نگێلا میركل ئه‌مساڵ به‌هێزترین كه‌سایه‌تی جیهان بوو، هاوکات ڕكابه‌ریه‌تی ڤلادیمێر پۆتینی سه‌رۆكی ڕوسیای زلهێزیكرد و توانی كه‌سایه‌تی ساڵ بۆخۆی به‌رێت كه‌ گۆڤاری تایمی ئه‌مریكی پێی هه‌ستا و ده‌یان كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی جیهانی تێدابوو، به‌ڵام فرمێسكه‌كانی بۆ په‌نابه‌ران سه‌رنجی جیهانی به‌لای ئه‌ودا ڕاكێشا و كردی به‌ كه‌سایه‌تی ساڵ .