لەسەر زاری جێگری ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ، هۆشداری هاوکاری سعودیە بۆ تیرۆر دەدات و ڕای دەگەیەنێت سعودیە هاوکاری تیرۆر دەکات و داوا ده‌كات ده‌ست له‌و كاره‌ی هه‌ڵبگرێت .sudia

زیگمار گابرێلی جێگری راوێژكاری باڵای ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندوه‌ کە سعودیه‌ دارایی به‌شێكی زۆر له‌گروپه‌ توندڕه‌و تیرۆرستیه‌كانی جیهان دابین ده‌كات ، ئه‌وه‌ مایه‌ی قبوڵكردن نیه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌و كاره‌ی و بڵاوكردنه‌وه‌ی  وه‌هابیه‌ت به‌جیهاندا ، هه‌ربۆیه‌ ئه‌وه‌ به‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ داده‌نرێت بۆ ئه‌ڵمانیا . 

 رونیشكردوه‌ته‌وه‌ كاتی چاوپۆشی له‌و بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌ تێپه‌ڕیوه‌و ده‌بێت سعودیه‌ ده‌ست له‌و كاره‌ی هه‌ڵبگرێت. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ توندڕه‌وه‌ رادیكاڵه‌كان له‌ناوه‌نده‌ سه‌له‌فیه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌بینرێن و هه‌مان ئایده‌لۆژیای تیرۆرستانیان هه‌یه‌ .