لە نوێترین ڕاگەیەندراوەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، ڕاگەیەندراوە کە ئامارەکانی کۆچبەرانی جیهان بە پێێ مێژوو  لە ئێستادا زۆرترین ئاستی تێپەراندووە کە بریتیە لە زیاتر لە ٦٠ ملیۆن کۆچبەر .kochbaran

کۆمیسیونی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندوە کە ژمارەی پەنابەران ئەمساڵ ( ٢٠١٥ ) لەجیهاندا ڕێژەی پێوانەیی تێپەڕاندووەو گەیشتۆتە ٦٠ ملیون کەس، هۆکاری بەرزبونەوەی ئەم رێژەیە دەگەرێتەوە بۆکۆچپێکردنی بەزۆری پەنابەرن وناچارکردنیان ئەمەش کاریەگەریەکی زۆری لەسەر ئەم سەردەمە داناوە.

ئەم ڕاپۆرتەش پشت ئەستور بووە بە زانیاری ٥ ملیۆن کەس کەتا ناوەڕاستی ئەمساڵ لەسنورەکان پەڕیونەتەوە یان لەوڵاتەکانی خۆیاندا ئاوارەبوون..هەر بەپێی ئەوە سوریا گەورەترین سەرچاوەی ناردنی پەنابەران بووەو ململانێکانی ناویشی هۆکاری زیادبوونی ئەو ژمارەیە بووە..لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە تورکیای هاوسێی سوریا ٢،٣ ملیون پەنابەری  سوری لەخۆگرتووەو داڵدەی داون..هەر لەڕاپۆرتەکەی کۆمسیونی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکاندا هاتووە تاکۆتایی ئەمساڵ ئەگەری چاوەڕوانکراوی زیاتری ژمارەی پەنابەران هەیەو پێدەچێت ژمارەیەکی پێوانەییتر تۆمار بکرێ..ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە بەرزبونەوەی ئاستی پێوانەیی ٦٠ ملیون ئاوارە لەجیهاندا بەومانایە دێت لەهەر ١٢٢ کەس. یەک کەس ناچار کراوە نیشتمانەکەی جێبێڵێ..لەڕاپۆرتەکەدا سوریا لەریزی پێشەوەی پەنابەران وکۆچی بەکۆمەڵ هاتووە بەدوایدا..ئەفغانستان،سۆماڵ،خوارووی سودان،سودان،کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی،خوارووی ئەفریقیای ناوەڕاست،بۆرما،ئەریتیریاو عێراق..ئەووڵاتانەی کەپەنابەرانیشیان بەرێژەی بەرچاو لەخۆگرتووە وەک شپیگل ئۆنلاین نوسیویەتی تورکیا بەپلەی یەکەم و لوبنان بەپلەی دووەم دێت.