چەندین وڵاتی پیشەسازی گەورەی ناوچە جیاوازەکانی سەرجەم قاڕەکان ، لەوانەش ئامریکا و چین و .. ڕێکەوتنێکی نوێیان لە بارەی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەییانەی پلەی گەرما دا .kashwhawyjihan

 سەرکردەکانی وڵاتانی بەشداربووی لوتکەی گۆڕانی کەشوهەوا لە پاریسکە ژمارەیان ١٥٠ سەرکردەی جیهان لە پاریس پێکهابوو ، لەسەر رەشنووسی کۆتایی رێککەوتنی تایبەت بە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا 
رێککەوتوون.

کۆبوونەوەکە بە نوێنەرایەتی زیاتر لە ١٩٠ وڵاتی جیهان و بەشداریکردنی نزیکەی ٤٠ هەزار کەس بەڕێوەچوو، ئامانجی کۆبوونەوەکەش بۆ ڕێگەگرتن بوو لە پیسبوونی زیاتری ژینگە و گەرمبوونی کەشوهەوا.

دوای گفتوگۆیەکی درێژ و لەو چوارچێوەیەدا، ئەمریکا و چین وەکو دوو جەمسەری گەورەی بواری پیشەسازی و دوو لە گەورەترین سەرچاوەکانی پیسبوونی ئاوهەوا لەڕێگەی بەرهەمهێنانی گازە 
ژەهراوییەکان، چەندیدن کۆبوونەوەی داخراویان کرد.

بۆیە دوای نزیکەی دوو هەفتە لە گفتوگۆی چڕی وڵاتانی بەشدار لە لوتکەی ئاووهەوا لە پاریس ، سەرەنجام لە ١٢ی ئەم مانگە گەیشتنە ڕێککەوتنێک بە ناونیشانی (ڕێککەوتنی پاریس) بۆ سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، وڵاتان هەوڵ دەدەن کاربکەن لەسەر ئەوەی نەهێڵن پلەی گەرمای زەوی لە دوو پلەی سیلیزی بەرزتر ببێتەوە، هەروەها لە ساڵانی داهاتووتردا بۆ ١.٥ پلە نزمی بکەنەوە.

هەروەها بڕیار دراوە تا ساڵی ٢٠٢٠ بڕی ١٠٠ ملیار دۆلار بۆ وڵاتە تازەپێگەیشتووەکان تەرخان بکرێت تاوەکو ئەوانیش بەشداربن لە ڕێگەگرتن لە گەرمبوون و پیسبوونی ئاووهەوای زەوی و هەوڵ دەدەن لەماوەی نیوەی دووەمی ئەم سەدەیەدا ڕێگە بگرن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری گازە زیانبەخشەکانی وەک دوانەئۆکسیدی کاربۆن، میسان و ئۆکسیدەکانی نترۆس لە زەویدا.

باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتنەکەی بە مێژووی ناوبردوە و داواشی لە وڵاتان کرد کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەدا نەکەن.