بەسەرۆکایەتی سعودیە هاوپەیمانیەکی سەربازی لەلایەن ٣٤ وڵات دژی تیرۆر ڕاگەیاندرا و ئەو وڵاتانەش ئەوانەن کە ئیسلامی سونی مەزهەبن .nwetryn hawpayamany

٣٤دەوڵاتی ئیسلامی بڕیاری پێکهێنانی هاوپەیمانی سەربازی ئیسلامیان داوە کە بڕیارە بارەگەکەی لە شاری ریاضی پایتەختی سعودیە بێت و مەبەستی پێکهێنانیشی ڕووبەرووبونەوەی تیرۆرستانە.

رۆژی سێشەممە، ١٥/١٢/٢٠١٥  حکومەتیسعودیەلە راگەیێندراوێکدا ، هاوپەیمانێتی ئیسلامی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر  راگەیاند.

بارەگای ئەو هاوپەیمانێتییە لە شاری ریازی پایتەختیسعودیەدەبێت  و وڵاتانی بەشداری ئەو هاوپەیمانێتیە پێكدێن لە:

سعودیە، تورکیا، قەتەر، ئیمارات، ئوردن، کوەیت، بەحرەین، لوبنان، لیبیا، میسر، پاکستان، یەمەن، بەنگلادیش، چاد، گابۆن، ئیڤۆری كۆستا، گینیا، مالی، مەغریب، مۆریتانیا، نەیجەر، نایجیریا، فەلەستین، سەنیگال، سۆماڵ، سودان، تۆگۆ، تونس، سیریالیۆن، مالیزیا، بەنین، كۆمۆرۆس، جیبوتی و ماڵدیڤز.

هاوپەیمانێتیەکە لەلایەن سعودیەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و ئەم دەوڵەتە ئیسلامیانە تێیدا بەشدارن، "ئوردن، ئیمارات، میسر، پاکستان، بەحرەین، بەنگلادش، تورکیا، تونس، سودان، فلستین، قەتەر، کوێت، لوبنان، لیبیا، مالیزیا، مەغریب و یەمەن".

هەروەها شان بە شانی ئەم وڵاتانە، ١٠ وڵاتی دیکەش ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ بەشداریکردن لەم هاوپەیمانییەدا.

 سەبارەت بە کارەکانی ئەم هاوپەیمانێتیە سەربازییە، وەزیری بەرگری سعودیە محەمەد بن سلێمان، ڕایگەیاندووە " ئەم هاوپەیمانییە لە دژی هەموو ڕێکخراوە تیرۆرستییەکەن دەوەستێتەوە کە مەترسین بۆ سەر دەوڵەتانی ئیسلامی".