omid lhoniهەروەک  ئاگادارن سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەرێز مستەفا هێجری لە نەورۆزی ئەمساڵ بۆ گرێدانی "خەباتی شاخ‌ و شار" پەیامێکی ئاراستەی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد .

دوای ماوەێک پڕۆژەی راسان بەشێوەێکی پراکتیک جێ بەجێ کرا .هەرچەند لەسەرەتای ئەو حەرەکەتەدا چەندین پێشمەرگەی قارەمانمان شەهید بوون و گیانی پاکیان پێشکەشی نیشتمان کرد. بەڵام وەک رێبەری شەەیدمان دوکتۆر قاسملوو دەڵێت ئازادی نرخی دەوێت .

دوای ڕاگرتنی ٢٠ساڵ لە خەباتی چەکداری و تاقیکردنەوەی خەباتی مەدەنی لە لایەن هێندێک لەحیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوای دیراسەکردن و هەڵسەنگاندنی وەزعی نێوخۆ و دەرەوەی ناوچەکە دووبارە بڕیاری دەست پێ کردنەوەی خەباتی چەکداری و گرێ دانی خەباتی شاخ و شار‌ ی دا .

بەگشتی راسان نوێ بوونەوەێکی سیاسی ـ  نیزامی ـ تەشکیلاتی بوو کە توانی لەماوەێکی کورت دا پایەکانی رژیمی ئیسلامی بلەرزێنێت و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر بخاتە نێو هێزەکانی کۆماری ئیسلامی.

 لیرەدا دەتوانین ئاماژە بەچەند خاڵ لەو کارتێکردنانە بکەین .

- تۆپ باران کردنی ناوچەسنووریەکانی هەرێمی کوردستان

- تۆپ باران کردنی بنکەو بارەگاکانی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر سنوور

- ملیتاریزەکردنی کوردستان و ئاوەدان کردنەوەی کۆنە پایگاکان

- بەشداری زیاتری لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەریزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات .

- بوژاندنەوەی شانە نوستووەکانی حیزب و بەرفراوان تر کردنی حەڵقەی تەشکیلاتی بەتایبەت تەشکیلانی نهێنی .

- دەنگ دانەوەو گرینگی دانی ئەو حەرەکەتە لە لایەن میدیا و رۆژنامە جیهانییەکانەوە.

- چوونەوەی پێشمەرگە بۆ نێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پێشوازی خەڵک لە پێشمەرگە و نوێ کردنەوەی پەیوەندی سیاسی و تەشکیلاتی بەخەڵکی کوردستانەوە.

- گۆڕینی چەندین بەرپرسی باڵای سەربازی ڕژیم .

- بانگەێشتی وەفدی ئەمنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاران .

- هەڕەشەی بەرپرسانی رژیم لەجوغڕافیای هەرێمی کوردستانی باشوور .

ئەگەرچی خاوەن ڕایان پێیان وایە ئەو جۆرە هەڕەشە و فشارانەی رژیم بۆ باشووری کوردستان  بەنەتیجە ناگات لەبەر ئەوەی مەیدانی خەبات و چالاکی پێشمەرگەکانی دێموکرات لەچوارچێوەی جوغڕافیای سیاسی کوردستانی رۆژ هەڵات دایە .

ن: ئومید لهۆنی

ماڵپەری لاوان لە نێوەرۆکی بابەت بەرپرسیار نیە و رای نووسەر خۆیەتی