photo 2018 09 26 19 20 59

 
 
لاوان میدیا : کوردانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵوێزخانەی ئەمریکا بە بەشداری یەکیەتیی لاوان گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.
 
 
ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەر بەرامبەر بە ۲٦ی سێپتامبر کوردانی ڕۆژهەڵات لە بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵوێزخانەی ئەمریکا لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە بەشداری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران گردبوونەویەکیان ئەنجام دا.
 
 
سەرەتا گردبوونەوەکە لە بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام درا، پاشان پەیامێک بەزمانی ئینگلیزی کە باسی لە مووشەکبارانەکەی ۱۷ی خەرمانان و ئەو کارە قێزەونەی ڕێژیمی ئێرانی کرد و داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ئاسایشی ئەو کەمپانە بپارێزێت کە تیایان دا خەڵکی مەدەنی دەژیت، لە دواتر دا لە لایەن بەڕێوبەرانی گردبوونەوەکە پەیامێک بەزمانی کوردی خوێندرایەوە
 
 
لە کۆتای دا ئامادەبووانی گردبوونەوەکە چوونە بەردەم باڵویزخانەی ئەمریکا لەشاری هەولێر و لەوێش دا بەهەڵگرتنی وێنەی بریندارانی ۱۷ی خەرمانان و شەهیدانی ئەو کارەساتە درێژەیان بە گردبوونەوەکە دا،لە پاشان دا پەیامێک بەزمانی کوردی و ئینگلیزی لە لایەن بەڕێوبەرانی گردبوونەوکە خوێندرایەوە و کۆتای بە گردبوونەوەکە هات.