11295

 
 
لاوان میدیا: دەوڵەتی تورکیا کتێبی کوردستان و کورد کە لەلایەن ڕێبەری کاریزمای کورد دوکتور قاسملووەوە نوسراوە و دوو کتێبی دیکەی قەدەغە کرد.
 
 
 
دەزگای قەزاییەی حکومەتی تورکیا کتێبی" کوردستان و کوردی دوکتور قاسملوو" و دوو کتێبی تر کە سەبارەت بە کوردە ڕێگە بە چاپ و بڵاوکردنەوەیان نادات.
 
 
 
ئەو حوکمەی دەزگای قەزای تورکیا تیایدا کە کتێبەکانی "کوردستان و کورد بەرهەمی دوکتور قاسملوو" و "بزوتنەوەی نەتەوەی کورد بەرهەمی کریس کۆچێرا" و کتێبی "شۆڕشی کوردەکان سەبارەت بە شۆڕشەکانی شێخ عەبدوڵای نەهری نوسراو لەلایەن جەلیل جەلیل" ڕێگە بە چاپ و بڵاوکردنەوایان نادرێت.
 
 
 
ئەو سێ بەرهەمە مێژوویەی کورد کە سەبارەت بە مێژووی کوردە، حکومەتی تورکیا بە تۆمەتی تێکدانی بیروڕای گشتی و دژایەتی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا قەدەغە کردووە
 
 
 
جێی ئاماژەیە ئەم سێ بەرهەمە کە قەدەغە کراون لە لایەن ناوەندی "بلاڤۆکی ئاڤێستاوە" چاپ کراون، لە ماوەی ڕابردوو دا نۆ بەرهەمی کتێبی کە لەلایەن ئەو ناوەندەوە چاپ کراوە دەزگای قەزای تورکیا قەدەغەی بڵاوکردنەوەی کردوون.
 
 
 
دوکتور قاسملوو نوسەری "کورستان و کورد" ئەرکی ئەم کتێبە بە شیکردنەوە و ناساندنی دوو چەمکی "کوردستان" و "کورد" پێناسە دەکات، "کوردستان و کورد" کتێبێکی لێکۆڵینەوەی ئابووری سیاسیە کە نوسەر لەم کتێبە دا ئاماژەی بە مێژوو و جوگرافیای کوردستان کردووە.