photo 2018 09 28 14 07 39

 
لاوان میدیا: شۆفێری تاکسییەکانی شاری بۆکان لە بەردەم بینای تاکسیڕانی ئەو شارە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆیان کۆ بوونەتەوە کە هێزەکانی
شارەوانی بەربوونەتە گیانیان.
 
 
 
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی لاوان میدیا؛ ڕۆژی پێنجشەممە ۵ی ڕەزبەری ۲۷۱۸ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ۲۷ی سێپتامبری ۲۰۱۸ی زایینی، کۆمەڵێکی بەرچاو لە شۆفێری تاکسییەکانی شاری بۆکان بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە هەمبەر کەم بوونی نرخی کرێ تاکسی لەو شارە، لە بەردەم بینای تاکسیڕانی ئەو شارە خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد کە هێزەکانی شارەوانی بەربوونەتە گیان خۆپیشاندەران.
 
 
 
هەواڵنێری ماڵپەڕی "لاوان میدیا" لەم بارەیەوە ڕاگەیاند، پاش چەند خۆلەک تێپەڕ بوونی خۆپیشاندانەکە، هێزەکانی شارەوانی بەربروونە گیان خۆپیشاندەران و بەم هۆیەشەوە لە نێوان شۆفێری تاکسییەکان و هێزەکانی شارەوانی تێکهەڵچوون هاتووەتە ئاراوە.
 
 
 
بە هۆی گەمارۆوەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و کشانەوەی کۆمپانیا جیهانییەکان لەو وڵاتە، قەیرانی ئابووری و گرانیێکی یەکجار زۆر لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتووەتەوە ئاراوە.
 
 
 
ئەم هۆکارەش وای کردووە کە ڕۆژانە چینە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای ئێران لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە، مانگترن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە ببن و ئەمەش بووەتە هۆی گوشارێکی زۆر بۆ سەر ڕێژیم، بەڵام سیاسەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر ناڕازییان و خۆپیشاندەران بەرانبەر بە داواکانیان بە زەبری چەک و سەرکوت وڵامی داونەتەوە تەنانەت زۆر جاریش ئەم سیاسەتی قیزەونەی ڕژیم قوربانی لێ کەوتووەتەوە.