photo 2018 09 28 18 36 38

 
لاوان میدیا : شەش هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
 
 
 
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲ی ڕەزبەر هێزەکانی ئیتلاعاتی سەر بە سپای پاسدارانی ئێران لە شاری بانە شەش هاووڵاتی کوردی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردوە و هەتاکو ئێستاش هیچ هەواڵێک لە شوێنی دەستبەسەرکرانیی ئەو هاووڵاتییە کوردانە نییە
 
 
 
بە پێی هەواڵی بڵاوکراوە شوناسی شەش هاووڵاتییە کوردەکە بەناوەکانی "میلاد ڕەسوڵی، موحسین قادر پەنای، ئەرکان ڕەزای،ڕزگار مەحەمەدی، تەیب ئەحمەدی و عەتا ڕشید زادە" ڕاگەیەندراوە، کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون
 
 
 
تاوەکو بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە  هیچ زانیاریەک لە بارەی هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم هاوڵاتییە کوردانە لەبەر دەست دانییە .
 
 
 
 هێزەکانی ڕێژیم هەتا ئێستا زیاتر لە ٥٨ کەسییان  لە کوردستانی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کردووە، کە چارەنووسی بەشێک لەو گیراوانە هەتاکوو ئێستاش ناڕوونە.