misiلیۆنێل میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانە كەتەلۆنیەكە تا ئێستا چوارجار براوەی نازناوی تۆپی زێرینی باشترین یاریزان بووە

لە سەر ئاستی جیهاندا و چاوەڕوان دەكرێت ئەو لە داهاتوویەكی نزیك دا براوەی پێنجەمین تۆپی زێرین بێت. چاڤی ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی مێسیەوە دەڵێت: بیلی و مارادۆنا لە سەردەمی خۆیاندا دوو ئەستێرەی بێ شوێن گرەوە بوون، بەڵام لە ئێستا دا میسی بە ئاستێكی جیاواز دەركەوتووە و مێژووێكی نۆی بۆ یاری تۆپی پێ دروستكردوە. هەروەها ژاوی وتیشی بەشێوەیەكی گشتی ئاستی یاریزانان لە ئێستا دا بە بەراوەرد لەگەڵ 30 ساڵ لەمەو پێش گۆرانی زۆری بەسەر داهاتووە. هەروەها ژاوی باس لەوە دەكات كە بوونی ڕۆنالدۆ و ململانێكردنی ئەو ئەستێرەیەی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ میسی وایكردوە میسی بەردەوام پەرە بە ئاستی هونەری خۆی بدات، جیاوازی میسی و ڕۆنالدۆ لەوە دایە میسی زیاتر لە رٍِۆنالدۆ بەشداری لەهەردوو هێلی ناوەند و بەرگریدا دەكات

 

رەحیم ئەحمەدی پوور