هاندەرێکى یانەى ریڤەرپلێت بە جنێو و تفکردن هێرش دەکاتە سەر لیۆنێل میسى هێرشبەرى بەرشەلۆنە.hirshbosarmisi

لە کاتى گەشتنى شاندى یانەى بەرشەلۆنە بە فرۆکەخانەى تۆکیۆ بۆ گەڕانەوە بۆ ئیسپانیا، پاش بەدەست هێنانى نازناوى جامى جیهانى یانەکان، هاندەرێکى یانەى ریڤەرپلێتى ئەرجەنتینى هێرش دەکاتە سەر لیۆنێل میسى و بە سوکایەتى پێکردن بە هاونیشتیمانیەکانى تاوانبارى دەکات.
ئەمەش پاش ئەوەى میسى توانى گۆڵى یەکەمى یانەکەى لە ریڤەرپلێتى هاونیشتیمانى تۆمار بکات و دواتر بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەیان بردەوە و نازناوەکەیان بەدەست هێنا.
دواتر خافێر ماسکیرانۆى بەرگریکار و لویس ئەنریکى راهێنەرى بەرشەلۆنە هەوڵى هێورکردنەوەى کێشەکە دەدەن و لویس سوارێزیش رێگرى لە میسى دەکات بچێتە نێو شەڕەکەوە.