messi 2015 aa لیۆنێل میسی،ئەستێرەی ئەرژەنتینی یانە كەتەلۆنیەكە،بۆ جاری پێنجەم توانی براوەی نازناوی تۆپی زێرینی باشترین یاریزانی ساڵ بێت. میسی، لە ساڵ ی دوو هەزار و پازدە دا لە ریزی یانەكەیدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و توانی لە كۆی بەشداریكردنی لە شەش خول دا براوەی پێنج نازناو بێت.

هیچ گومان لەوە دا نیە یانەی بارسا ماوەی چەندین ساڵە بە هۆی ئاستە بەرزەكەی میسیەوە بۆتە یەكێك لە ناوازە ترین یانەكانی جیهان و سەرنجی هاندەرانی تۆپی پێی بۆ لای تیكی تاكای تایبەت بە خۆی راكێشاوە.ئەو ئەستێرە یە بۆ جاری پێچنجەم توانی لە ئەنجامی ململانێ یەكی ئەستەم لە گەل رونالدۆ و نەیمار دا لە شاری زوریخی ولاتی سویسرا نازناوەكە لە ریكاردۆ كاكای بەرازیلی وەربگرێت.

ئێستا ئەو ئەستێرە ئەرژەنتینیە جیا لەوەی بوو بە خاوەن پێوانەێكی مێژوویی لە بردنەوەی ئەو نازناوەدا هەلی دوبارەشی لە بەر دەست دایە بۆ بردنەوەی نازناوەكانی سالانی داهاتوو.میسی، لە دوای وەرگرتنی ئەو نازناوە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بردنەوەی پێنج تۆپی زێرین دور بوو لە چاوەروانی خۆم ، بەلام ئێستا زۆر هەست بە خۆشحالی دەكەم كە جارێكی دیكە توانیم براوەی ئەو نازناوە گرینگە بم،ئەگەر پشتگری یاریزانانی یانەكەمان نەبووایە من ئێستا براوەی ئەو نازناوە نەدەبووم،من سوپاسی هاورێكانم دەكەم كە بۆ گەیشتن بەو نازناوە بەردەوام پشتگیریان كردم.