12524280 607507359408381 248630013726064217 n


ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢١.٠٢.٢٠١٦ له‌ شاری بیل له‌ وڵاتی سویس تورنومێنتێكی فوتباڵی ناو ساڵۆن به‌ به‌شداری به‌شێكی به‌رچاو له‌ لاوانی كورد به‌ڕیوه‌ چوو.


یاریه‌كان له‌ كاتژمێر ٩ی به‌یانی ده‌ستی پی كرد و تا كاتژمێر ١٨.٠٠ ی ئێواره‌ درێژه‌ی كێشا،یاریه‌كه‌ له‌ نێوان ١٨ تیم دا به‌ڕێوه‌ چوو تیمێك له‌ لایه‌ن یه‌كیه‌تی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه‌ به‌شداریان له‌و تورنومێنته‌ كرد.
شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و یاریانه‌ ساڵێك جارێك به‌ڕێوه‌ ده‌چن و له‌ لایه‌ن كوردانی نیشته‌جی سویس و به‌ تایبه‌تی توێژی لاو پێشوازیه‌كی باشی لێ ده‌كرێت.

 

 

 

 

 

7703 607507366075047 2250792312742847235 n

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

werzzzesh222