sherko elyasi شێرکۆ ئەلیاسی تەمەن ۲٦ساڵ لە هەڵبژاردەی وڵاتی فینلاند پاڵەوانی یاری فیتنێس"لەشجوانی" دەبێتە پاڵەوانی یەکەمی بێڕکابەری ئەوروپا

شێرکۆ ئەلیاسی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو سەربە ئوستانی کرماشان لە کوردستانی رۆژهەڵاتە، ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی فینلاند دەژی بۆ جاری دووەم لە پێشبڕێکی لەشجوانی دا دوای هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر توانی پلەی یەکەم لەئاستی ئەوروپادا بەدەست بێنێت.

خوولی  پێشبڕكێی وەرزشی لەشجوانی لە ئاستی ئوروپا لە ڕۆژانی ۱۷مانگی ئاپرێڵی ٢٠١٦،  لە سانتا سوزاناــ بارسلۆنا لە وڵاتی ئسپانیا کۆتای پێهات، لەو کێبڕکێیەدا لاوێکی کورد بەناوی "شێرکۆ ئەلیاسی" کە هەڵبژاردەی وڵاتی فینلاند بووە خاوەن میدالی زێڕی لە ئاستی خوارووی ۱۷۰سم ــ  هەروەها توانی پلەی یەکەم لە ئاستی پیاوان، لاوان بۆخۆی مۆسەگەر بکات.

شایەنی باسە بەپێی ئەو لێدوانەی کە شێرکۆ ئەلیاسی لەگەڵ ماڵپەری لاوان سەر بە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کردی، وتی؛ دوای هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر توانیم نازناوی پاڵەوانێتی لەشجوانی لە ئاستی ئەوروپادا بەدەست بێنم و بۆ جاری دووەم بەشداری کردنم لە کێبڕکێی لەشجوانی ئەمساڵ دوای هەوڵێکی زۆر  توانیم پلەی یەکەم بەدەست بێنم و بگەم بەو ڕۆژەی کە هیچ کاتیک لە یاد ناکرێت.

وەهەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ساڵی ڕابردوو هەر لە ئیسپانیا بەشداری هەمان پاڵەوانێتی کردووە و پلەی پێنجەمی بەدەست هێناوە و لە بەرواری ۹/۱۱/٢٠١٥ لە وڵاتی هەنگاریا پلەی سێیەمی بەدەست هێناوە لە ئاستی جیهاندا و هەر لە ساڵی ۲۰۱٥ دا هەڵبژاردەی باشترین وەرزشوانی فێتنیس بووە لە ئاستی پیاواندا.

sherko elyasii

شایەنی باسە شێرکۆ ئەلیاسی بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە وڵاتی ئێراندا وەرزشوانی زۆرانبازی بووە .