06052016torqلەیەکێک لە سەیرترین ڕووداوەکانی مێژووی تۆپی پێیدا، یانەیەکی ئینگلیزی دوای دیاریکردنی ڕاهێنەرێکی نوێ، پاش ١٠ خولەک لە پۆستەکەی دوریانخستووە.

یانەی تۆرکای یونایتد، کە لەخولی پلە پێنجی ئینگلتەرا یاریی دەکات، لۆروا ڕۆسینۆریان کردە ڕاهێنەری تیپی یەکەمیان، بەڵام دوای ١٠ خولەک لە کۆتایی هاتنی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی، هەواڵی دورخستنەوەیان لە پۆستەکەی پێگەیاند.

لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکاند ژمارەیەکی زۆر لە دەزگا ڕاگەیاندنەکان بانگێشتکرابوون و کۆنگرەکە کاتژمێر ٣:٣٠ بەسەرکەوتووی کۆهات، بەڵام کاتژمێر ٣:٤٠، هەواڵی فرۆشتنی یانەکەیان بە لۆروا گەیاند، ئەمەش مانای ئەوەبوو کە گرێبەستەکەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو یانەیەدا هەڵدەوەشێتەوە بەهۆی ئەوەی سەرۆکە نوێیەکە ڕاهێنەرێکی تری دەوێت.

لۆروای تەمەن ٤٣ ساڵ لەسەر ئەو ڕووداوە دەڵێت: "دورخستنەوەم دوای تەنها ١٠ خولەک شۆکی کردم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕووداوێکی زۆر کۆمیدی بوو".