14907بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە کێبڕکێیەکانی کۆنگفۆی ئێران کە لە تەمەنی جیاوازدا ڕێکەوتی ٢٢ تا ٢٤ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شاری مەریوانی پارێزگای سنە بەڕێوە چوو، وەرزشوانانی ئەو ڕشتەیە توانیان پلەی یەکەم لە ئاستی ئێراندا بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.

لەو کێبڕکێیانەدا تیمی کوردستان ئەلف توانی پلەی یەکەم، تیمی زەنجان دووهەم و تیمی بوشێهر پلەی سێهەم بە دەست بێنن.

وەرزشکارانی شاری مەریوان "بلال ڕۆستەمی، پەیمان مەحموودی، سامان بەهمەنی" پلەی دووهەم و هەروەها "عەبدوڵڵا وەتەنی و جەمەشید داستانی" پلەی سێهەمیان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.

وەرزشوانانی کورد لە ٤ پارێزگای کوردستانی رۆژهەڵات سەرەڕای هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی کە بەرەوڕوویان دەبێتەوە و ڕێژیمی ئێران هیچ ئیمکاناتێکی وەرزشییان بۆ دابین ناکات، بەردەوام لە کێبڕکییەکاندا لە ئاستی جیهانی و ئێران، میداڵی ڕەنگاوڕەنگ بە دەست دێنن.