gwardyolaaa

پیپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی مان سیتی دەڵێت من لە ریزی یانەكانی بارسا و بایرین میونشن دا توانیم براوەی نازناوە جۆراو جۆرەكان بم هۆكارەكەشی دەگەڕێنمەوە بۆ بوونی كۆمەڵێك ئەستێرەی لێهاتوو كە لە ریزەكانی ئەو دوو یانەیە یاریان دەكرد.

ئەو راهێنەرە بۆ ماوەی لە هەردوو خولی لالیگا و بۆندیس لیگا دا راهێنەری یانە كەتەلۆنیە كە و یانە باڤاریەكە بووە و لەو ماوەیە دا توانی براوەی چەندین نازناوی جۆراو جۆر بێت. گواردیۆلا بە هۆی ئەوەی كە یانەكەی لە ئێستا دا لە پێشەنگی خولی پریمەرلیگ دا نیە لە لایەن میدیا وەرزشیەكانی وڵاتی ئینگلیزەوە لە ژێر گوشار دایە. لەمبارەیەوە گواردیۆلا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەروو ئەگەری ئەوە لە ئارادايه لە ریزەكانی یانەی مان سیتی دا هیچ سەركەوتنێكی دیار دەستەبەر نەكات و لە ریزەكانی ئەو یانەیەش دور بخریتەوە، شكست و سەركەوتن بە شێكن لە ژیانی هەموو ڕاهێنەرێك جیا لەوەش من پێم وایە تەواوی ئەو ڕاهێنەرانەی كە لە خولی پریمەرلیگ دا بەشدارن یانەكانیان تووشی شكست دەبێت، بەڵام نابێ كەس وابزانێت من راهێنەرێكی جیاوازم چونكە منیش مرۆڤم و وەكو هەموو مرۆڤەكانی دیكە هەڵەش دەكەم و تووشی شكستیش دەبم. هه روها راهينه ره وتي ئەگەر لە رابردوو توانیومە سەركەوتوو بم هۆكارەكەی بوونی یاریزانانی بە توانای وەكو مێسی و هێنری و فلیپ لام و ئەلۆنسۆ و لیڤاندۆسكی بووە، چونكە هەموو یانەیەكی گەورە بۆ ئەوەی براوەی نازناوەكان بێت پێویستی بە بوونی چەند ئەستێرەیەەكی دیار هەیە لە ریزەكانی خۆیدا، بۆیە سەركەوتنی یانەكان پەیوەستە بە بوونی یاریزانە لێهاتووەكانەوە.

 

رەحیم ئەحمەدی‌پور