yari fotsali lawani komele u demukrat 2017.6 4

لە یارییەکی دۆستانەی فوتساڵ لە نیوان دوو تیمی لاوانی کۆمەڵە و لاوانی دێموکراتدا تیمی  لاوانی دێموکرات توانی یارییەکە بە گۆڵێک زیاتر بباتەوە.

 

 ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی لە شاری کۆیە یارییەکی دۆستانەی فوتباڵ لە نێوان دوو تیمی لاوانی دێموکرات و لاوانی کۆمەڵە کاتژمێر ٤:٠٠ی دوانیوەڕۆ بەڕێوە چوو.

لەو یارییە دۆستانەیەدا تیمی لاوانی دێموکرات بە ٨ گۆڵ لە بەرانبەر ٧ گۆڵی تیمی لاوانی کۆمەڵەدا توانی سەرکەوێت.

لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا تیمی لاوانی دێموکرات توانیان براوەی یاریی بن بەڵام لە نیوە دووهەمدا تیمی لاوانی کۆمەڵە توانیان بۆ چەند خولەکێک وەپێش بکەون.

لە چەند خولەکی کۆتایی یارییەکەش یاریزانانی تیمی دێموکرات لە هێرشێکدا توانیان گۆڵی براوە تۆمار بکەن.


یارییەکە لە فەزایەکی دۆستانەدا کۆتایی پێهات.

 

yari fotsali lawani komele u demukrat 2017.6 5yari fotsali lawani komele u demukrat 2017.6 6yari fotsali lawani komele u demukrat 2017.6 8yari fotsali lawani komele u demukrat 2017.6 10yari fotsali lawani komele u demukrat 2017.6 3