67779 0 1

 
لاوان میدیا: دوو وەرزشوانی کورد لە ورزشی تیر هاویشتن دا توایان سەرکەون بەدەست بهێنن
 
 
وەرزشوانێکی کورد بەناوی "شیلان تەخت فیروزە" خەڵکی شاری سنە توانی لە یاری تیر هاویشتنی گەورە ساڵاندا پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت، هەروەها لاوێکی دیکەی کورد بەناوی "تریسا دبقیان" توانی پلەی دوومی مێرمنداڵان بەدەست بهێنێت و مدالیای زیو بۆ خۆی بباتەوە.
 
 
 
ئەم کێبڕکێیانە ڕۆژی هەینی ۲۳ی خارمانان بەرامبەر ۱٤ی سێپتامبر بە بەشداری سەرجەم وەرزشوانانی پارێزگاکانی ئێران و دوو پارێزگای کوردستان سنە
و ورمێ بەڕێوە چوو
 
 
 
 
جێی ئاماژەیە کە "شیلان تەخت فیروزە" کە پلەی یەکەمی لە یاری تیر هاویشتن دا بەدەست هێناوە وەکو سەرپەرست و ڕاهێنەری تیمی تیرهاویشتنی ئێران دەست نیشان کرا.