looqmaaan a

٣٠ی رێبەندان وەبیرهێنەرەوەی رۆژێکی دیرۆکیە لە خەباتی بزاڤی رزگاریخوازی لاوانی نیشتمانەکەماندا.رۆژێک کە، لاوانی نیشتمانە دابەشکراوەکەی کورد بۆ یەکەمین جارتامی ئازادی وسەربەستیان چێشت و،خۆیان لە رێکخراوێکی سازماندراوی مۆدێرنی  کوردی دا بینێوە.

 

٧١ ساڵ بەر لە ئێستا ،لە سەردەمی دامەزراندنی کۆمارە نیشتمانیەکەی کورداندا لە سی(٣٠) رێبەندانی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی بۆ وەدیهێنان و ئاشنابوون دەگەڵ مافە سێنفی – نەتەوییەکانی خۆیان لە دەوری رێکخراوێکی وەک "یەکێەتی لاوانی دێموکراتی کوردستاندا" رێکخست و دامەزراندنی ئەو رێکخراوەیان راگەیاند.دامەزراندنی یەکێەتی لاوان نوختە ئەوجێک بوو لە تێکۆشان و دامەزراوەیی ئەو سەردەمدا...؟

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران تابە ئەمرۆ، بە چندین  قۆناخی سەخت ودژواری سەر رێگای خەبات و تێکۆشاندا تێپەڕیوە و، لە بە ئەنجام گەیاندنی ئەرکە نەتەوەیی ونیشتمانیکاندا دریغی نەکردووە و، بگرە لەو رێگایەدا قوربانی زۆریشی داوە.لە گەمە سیاسیەکانی رۆژگاردا بە پێی باررودۆخی  ناوچە و جیهان ، سەرەرای کۆمەڵێک کێشە و ئارێشەی نێو خۆی بە پێی زەرفییەتی خۆی ، خۆی ئابدێت کردۆتەوە و شانبەشانی ئاڵوگۆڕەکان چۆتە پێشەوە.

لە کاتێکدا یادی ٧١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێەتیی لاوان دەکەینەوە کە: خەباتی رزگاریخوازی گەلی کورد لە هەر چوار بەشی نیشتمان کەوتۆتە فازێکی هەستیار و چارەنووساز.سەرکردە، رێبەر وسیاسەتڤانای کورد دەبێ بە هەستیاری و چاوکراوەیەوە دۆزی کورد بەرەو پێشەوە بەرن و، لە گەمە سیاسیە ئقلیمی وجیهانیەکاندا کایەکە نەدۆڕێنن...؟

ساڵرۆژی دامەزراندنی یەکێەتی لاوان پیرۆز دەکەم و، لە هەمان کاتیشدا دەیکەمە تریبونێک بۆ ئەوەی رووی قسەمان بەرەو لای لاوانی رۆژهەڵات بسوورێنینەوە.

هەر وەک دەزانن خەبات و بەرخودانی مافخوازانەی نەتەوەکەمان لە کوردستانی رۆژهەڵات لە ساڵی رارابردوودا کەوتە قۆناخێکی گرینگ و چارەنووساز،هەر بۆیە لاوانی نیشتمانەکەمان ئەرکێکی قورسی نەتەوەیان دەکەوێتە سەرشان و، دەبێ لە راستای ئەو ئەرکە نەتەوەییەدا هەنگاوی بە کردەیی هەڵگرن و، بە هەر شێوە ولە هەر رێگایەک کە پێیان دەکرێ بە جێددی بێنە نێو گۆڕەپانی خەباتی رەوای گەلە کەمانەوە.

لاوان کە هەمیشە بە داینامۆی"‌‌حرکت "و پێشەنگایەتی ناسراون،نابێ لە ئاست رووداوەکان گۆشەگیر وبێ هەڵوێست بن. دەبێ پتانسێلی شۆڕشگێری و بانگی مافخوازانەی خۆیان لە هەمبەر دوژمنانی سوێندخواردووی نیشتمانەکەماندا وەگەڕ بخەن و، شانبەشانی چین وتوێژەکانی کۆمەڵگای کوردستانی روژهەڵات لە سەنگەری ئازادی و سەربەستید،ا نیشتمان لە دوژمنانی گەل پاک بکەنەوە، دوژمنانێک کە لە دوژمنایەتی کردندا دەستیان لە هیچ کردەوەیەکی نا ئێنسانی نەپاراستوە،تەنانەت روحم و بەزەیان بە حیوانەکانی کورد-ش دانایە.دەبێ بە دوژمنان نیشان بدەین کە، سەردەمی کۆیلایەتی و داگیرکەری بەسەر چووە؟ کاتی ئەوە هاتووە ئێمەش وەک هەموو گەلانی دیکەی جیهان بە ماف و ئازادییەکانی خۆمان ، کە سەردەمانێکی زۆرە لێیان زەوت کردووین ،بگەین .

هەروەک  دەزانن بۆ جارێکی دیکە  جووڵەیەکی  ئازادیخوازی لە نیشتمانەکەماندا  دەستی پێ کردووە ، ئەرکی هەر لاو و شۆڕشگێرێکی کوردە کە لە هەر جێگایەکی ئەم جیهانە بەگشتی و، کوردستانی رۆژهەڵات بە تایبەتی بە هەر جۆرێکی کە پێی دەکرێ و لە دەستی دێت بۆ بە ئاکام گەیاندن و رزگاری لە دەست داگیرکەران خەبات بکەن و هەوڵی بۆبدەن.

ئەشکەنجە، زیندان ،ئێعدام.، کوشتن، ئێعتاد بە ماددە جۆرواجۆرەکانی هۆشبەر...، دەربەدەری ، بێکاری ماڵوێرانی، بێبەشی و بێ رێزی بە کەرامەتی نەتەوەکەمان و دەیان و سەدان کۆسپ و ئاستەنگی دیکە، دیاری ٣٨ ساڵ حکومەتداری رێژیمی کۆنەپەرست و دژی گەلی ئاخوندییە.  ئەگەر نەمان هەوێ خۆ لەراستیەکان بشارینەوە دەبێ بڵێم: لاوانی کورد بە جێگای ئەوەی بە ماددەی هۆشبەر و،سیاسەتە دژی نامرۆڤانەکانی ئاخووندەکان و لە رێگای چڵکاو خۆریدا بمرن...؟ بێنە مەیدانی شۆڕش وشانبەشانی ئازادیخوازانی نیشتمان ، لە پێناو رزگاری و سەربەستی خاک و خەڵک دا گیان بەخت کەن و، مەرگێکی سەربەرزانە بۆ خۆیان وگەل و بنەماڵەکەیان  لە مێژووی رزگاریخوازیدا تۆمار بکەن.

لاوانی هوشیار و ئاگاو شۆڕشگێڕی نیشتمانەکەمان دەبێ هەستیان بەوراستیە کردبێ کە : کاتی ئەوە هاتووە کە،سەنگەری ئازادیخوازی و پێشمەرگایەتی هەڵبژێرن و، بەندی دیلی وکۆیلایەتی لە دەست و پێیان هەڵماڵنو...؟ بە هاتنتان بۆ سەنگەری پێشمەرگایەتی دوژمنان داماو زەبوون دەبن. "کەوا سەنگەر پێشمەرگایەتی لە گیران نەهاتووتر بکەن"

ن: ل- عەبدوڵڵازادە