١ـ بیر لە راستی وجوودی ئەو00011 کەسە بکەیتەوە؛ بە جێگای ئەوەی کە بیر لە بیرەوەرییە جوانەکان بکەیتەوە کە پێکەوە هەتانبووە، ئەو کاتە خۆشانەی کە پێکەوە هەتانبووە. بیر لەو شتانە بکەوە کە لەو ماوەیەدا ئازاری دەدای و xoshawystypishwtنیگەرانی دەکردی. ئیتر وەختی ئەوە بەسەرچووە، خیاڵپەردازی بنیتە لاوە و شتە راستییەکان ببینی و روخساری راستەقینەی ئەو کەسە کە لەو ماوەیەدا ئێوەی فریو داوە، ببینیت.


٢ــ قبووڵی بکەیت کە ئەو پێوەندییە لەسەر مەبنای، حەشقی راستەقینە، سەمیمییەت، راستوێژی و تەعەهود بنیات نەنرابوو، پێوەندییەکی سالم نەبووە و درەنگ یا زوو تێک دەچوو، بۆیە دەبێ بە جێگای ئەوەی بگەڕێیتەوە، لەبیری بکەیت و خۆڕاگر بیت.
٣ــ دەبێ بیر لە هاوسەر و منداڵی ئەو کەسەش بکەیتەوە و ئەویش مرۆڤێکی وەک تۆیە کە پێی خۆشە هاوسەرێکی هەبێت کە تەنیا لە دڵی خۆیدا بێت، کەواتە خۆتان فریو مەدەن و بهێڵن که ویجدانتان، ئەو بگەڕنێتەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی.
٤ــ لەبیرکردن بەو مانایە نیە کە ئەو کەسە و بیرەوەرییەکانی لەناو ببەیت، بەڵکوو بە واتای ئەوەیە کە بە جێگای ئەو کەسە، بیر لە خۆت بکەیتەوە.
٥ــ باوەڕی تەواوت بە خۆت هەبێت. هەموو مرۆڤەکانی دنیا لە یەک نەفەردا خولاسە نەبوونەتەوە، هەرچەندە ئێوە لە حەشقدا شکستان خواردووە بەڵام ئێستاش مرۆڤ (هاوسەر)ی شیاوی ئێوە بوونیان هەیە و رەنگە لە رەوتی ژیانی ئێوەدا بن و خوازیاری ژیانی هاوبەش لەگەڵ ئێوە بن.
٦ــ هەموو کاتێک رەشبین مەبە، گەشبین بە و نیوەی پڕی لیوان ببینە و بە جێگای ئەوەی کە بیر لەوەی بکەیتەوە کە "من ئەو کەسەم لەدەست داوە"، بیر لەوە بکەرەوە کە ئێستا موجوڕەدی و بە جێگای ئەوە کە بڵێی ئەو کەسەی کە من لە مێژە خۆشم دەویست لەدەستم داوە، دەبێ لە بیری ئەوەدا بیت کە لەگەڵ کەسانی دیکە ئاشنا بیت و خۆشبین‌بوون بە داهاتوو دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو کەسەی پێشتر زووتر و ئاسانتر لەبیر بکەیت.
٧ــ ئەوەی کە ئەو کەسە سەرەڕای ئەو هەمووە خۆشەویستییەی کە تۆ بۆ ئەوت هەبووە، ئەتۆی بەجێهێشت بەو مانایە نیە کە تۆ کەسێکی ناحەز بوویت یان کەسێکی خوێن‌شیرین و رەزاسووک نەبوویت، ئەوەی کە رووی داوە بەو مانایەیە کە تۆ وەختێکی دووبارەت هەیە کە کەسێکیتر هەڵبژێری بۆ هاوسەرگیری لە داهاتوودا و هەر بەو ئەندازەیەش خۆشت بوێی و رێزیشی لێ بگری.
٨ــ هیچ کات خۆت دەرگیری ئەو بیرکردنەوەیە مەکە کە خۆزگە ئەو کەسەم بە جێ نەدەهێشت و قبووڵی بکە کە مرۆڤ نابێت خۆی بە کەسێکی‌ترەوە ببەستێتەوە کە لەگەڵی ناگونجێت.
٩ ــ کەسێک کە هەستەکانی تۆ دەبینێت و دەبیسێت بەڵام هیچ وڵامیك ناداتەوە، کەسێک کە ئازار و نیگەرانییەکانی ئەتۆ دەبینێت و کەمتەرخەمە، کەسێک کە ئاواتەکانی ئەتۆ دەبێت و هیچ گرینگییەکیان پێ نادات، دڵنیا بە و بەو قەناعەتە بگە کە ئەو کەسە شیاوی ئەو خۆشەویستییەی تۆ نیە، هیچ هۆکارێک نیە کە خۆت بە سەر کەسێکا بسەپێنی کە تۆی خۆش ناوێت و هەروەها کە پێشتریش ئاماژەم پێ دا لە خۆشەویستیدا، رێز و حورمەت، عەلاقە، تەعەهود و پابەندبوون و سەمیمییەت ئەو کۆمەڵە شتەن کە دەبێ دوولایەنە بن و هەردوولا بە نیسبەت بەرانبەرەکانیان لەبەرچاوی بگرن و ئەگەر ئەو چەند شتەت لە پێوەندییەکەدا هەست پێ نەکرد، ئەوا هەست بە ناراحەتی و شکست دەکەیت.
١٠ــ لەگەڵ خۆت بە شێوەیەکی مەنتقی و عاقڵانە بەرخورد بکە. پێویست ناکات کە خۆت وا نیشان بدەیت کە هیچ خەمێکت نیە، پێویستیشە بۆ دەربازبوون لەو دۆخە کە تێیدای بە پێی توانای خۆت بۆ ئەو شوێنانەی کە کەش و هەوایەکی خۆشیان هەیە سەفەر بکەیت و ئەگەر توانیت لە خولێکی هونەریدا بەشداری بکەیت
١١ ــ هێندێ کاتی خۆش بە تەنیایی بە سەر ببە و هەوڵ بدە لەو ئازادیە خۆشحاڵ بیت و پێویستە کە فێر بیت بە تەنیایی و بەبێ هیچ بەستراوەیی و وابەستگییەک خۆشعاڵ بیت، ئەگینا ناتوانی کەسێک بیت کە بتوانی کەسێکی دیکە ساد بکەیت.
١٢ ــ تەواوی ئەو یادگاریانەی کە هی خۆشەویستە پێشووەکەتە دەبێ لە خۆتی دوور بخەیتەوە، بۆ لەبیرکردنی کەسێک لە فکری ئەوەدا بیت کە دەتەوێ بژیت نەک لە رابردوو. هەموو ئەو وێنە و فیلم و شتانەی کە وەکوو هێدیە لە خۆشەویستەکەتت وەرگرتووە دەبێ لە خۆتی دوور بخەیتەوە بەو شێوەیە کە نەیانبینی، چونکە دەبنە هۆی دڵگرانی و ناڕاحەتیت و کاریگەریی نەرێنییان لەسەرت دەبێت.
١٣ ــ لە سەر کاغەزێک هەموو ئەو هەستانەی خۆت بنووسە، بەم شێوەیە دەتوانی ئەو شوکە دەروونیە لە بیر بکەیت.
١٤ ــ لە جێگای ئەوەی کە بیر لە خەم و پەژارەی بکەیتەوە کە هێشتا ئەم پێوەندییەم دەست پێ نەکردبوو، بیر لە ٥ ساڵی داهاتوو بکەوە و بزانە کە لە چ بارودۆخێکدای، بیر لەوە بکەرەوە کە ئەوکاتە خەم و پەژارەی ئەمڕۆت چ مانایەکی هەیە.
١٥ ــ بە باشی هۆشت بە خۆتەوە بێت و گرینگیی زیاتر بە خۆت بدە، بە شێوەیەکی دروست وەرزش بکە، ئەگەر هەست بەوە بکەیت کە خەمی زۆرت هەیە دەبێ سەردانی راوێژکارێک بکەیت.
١٦ــ بە هیچ شێوەیەک بۆ لەبیرکردنی خۆشەویستی پێشووت خۆشەویستێکی دیکە هەڵ مەبژێرە، بۆ ئەوەی کە بتوانی بە شێوەیەکی دروست لەگەڵ کەسێکی دیکە پێوەندی خۆشەویستیت هەبێت پێویستت بە تیپەڕبوونی کات هەیە و بەو شێوەیە کەسێک پەیدا دەبێت کە رێز و خۆشەویستیی هەبێت بۆت.
١٧ ــ لە هەڵەکانی خۆت ئەزموون وەر بگرە و ئەو کەسە تازەشە کە دەبێتە خۆشەویستت، دەبێ عەشقی لەگەڵ دابەش بکەیت. پێویستە هەڵەکانی پێشووت قبووڵ بکەیت و دانی پێیانا بنیت.