madayhoshbarakanلاوان: مردن و كاریگەری نەرێنییەکانی ماددەی هۆشبەر لە كۆمەڵگای ئێران لەو پەڕی خۆی دایە و بنەماڵەكان نیگەرانن لە دۆخی هەنووكەیی و تووشبوونی منداڵەكانیان بە مادەی هۆشبەر.


بەوتەی جێگری ئیداری ماڵی و کاروباری مەجلیسی رێژیمی ئێران، ناوەندی بەرەنگاربوونەوە دژ بە ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند: لەسەدا ٩١ی نیگەرانی بنەماڵەکان ئێرانی بۆ تووشبوونی منداڵەکانیان بە ماددە هۆشبەرەکان دەگەڕێتەوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاوبوونەتەوە، ئامارەکان دەرخەری ئەوەن کەلە ماوەی شەو رۆژێک‌دا ٨ لاو بەهۆی گیرۆدەبوون بە ماددە هۆشبەرکان لە ولاتی ئێران گیانیان لە دەست دەدەن.
یەکێک لە پاشهاتە قەرەبوو نەکراوەکانی چوونەسەری رێژەی گیرۆدەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتی ئێران ئەوەیە، کە رێژەی تەڵاق بەهۆی تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە سەدا ٥٠ رووی لە زیادبوون کردووە.
رێژیمی ئیسلامی ئێران توانای چارەسەری ئەم كێشەیەی هەیە بەڵام چارەسەر نەكردنی، گومانگەلێك لە روانگەی خەڵكەوە دەخولقێنێت و بۆچوونەكان بەو ئاراستەیە دەڕۆن كە گوایە كۆماری ئیسلامی مەبەستدار بەدوای رێگاچارەوە نیە و هێشتنەوەی ئەو دۆخە بە قازانجی خۆی دەزانێ و ئەم دۆخە دەبێتە هۆی چەشنێك لە سەركوتی لاوان.
تووشبوون بە مادەی هۆشبەر هەر چەشنە بیرێكی سیاسی لە بەین دەبا و كەسی تووشبوو تەنیا لە بیری دابینكردنی ئەو مادەیە دەبێ كە پێویستی پێیەتی.