هەستی خۆشەویتی وا لە مرۆڤەکان دەکات کە بەردەوام بن لە ژیاندا ، کەواتە پێویستیەکی بنەڕەتیە ، بەڵام گرنگترین هاوکێشەیەک کە پێویستە مرۆڤ هەردەم لەیادی بێت لە دیاریدەی خۆشەویستیدا ، ئەوەیە کە ، بنەمای گرتنی dlyxoshawystakatخۆشەویستیەکان چین ، لەوەش گرنگتر چۆن بتوانرێت باڵانسی ڕابیگیری .

 


هەردوو ڕەگەزەکە خاوەن تایبەتمەندی خۆیانن ، سەرەڕای جیاوازییان بەڵام بەردەوام هەوڵی نزیك بونەوە لەیەكتر دەدەن .
هەردوو لا دەیانەوێت نهێنی بەختەوەری ڕەگەزی بەرامبەر بزانن و میكانیزمەكانی دڵخۆشی و ئاسودەی یەكتر بدۆزێتەوە ، بەئامانجی ئەوەی بتوانێت پەیوەندییەكی تەندروست لەنێوانیاندا هەبێت .

چەند ڕێگایەك بۆ گەیشتن بەدڵی خۆشەویست :
1- كاتێك هەڵەیەك دەكەیت هەوڵبدە دوای لێبوردن بكەیت تەنانەت لەو كاتانەشدا كە خەتا لە تۆوە نییە .
2- هەمیشە پێكەنین لەسەر لێوتبێت تەنانەت لەو كاتانەشدا كەبارودۆختان خراپە .
3- لەهەموو هەوڵدان و ماندوبوونێكدا سوپاسی خۆشەویستەكەت بکەیت ، چونكە سوپاسكردن خۆشەویستییەكی زۆر لەنێوان هەردوو لادا دروست دەكات .
4- بیر لەوە بكەرەوە خۆشەویستەكەت كەستێكی باشە و دەبێتە هۆکاری بەختەوەری و سەرکەوتنەکانت لە ژیاندا .
5- هانی خۆشەویستەكەت بدە تا تواناكانی شاراوە نەبێت .

سەرچاوە :

سپی میدیا .