a nishtimanلاوان: خوێنەری هێژا، بابەتی بەردەستت وتووێژێکی تایبەت لەسەر " کۆمەڵناسی بەتایبەتی و زانستە کۆمەڵایەتییەکان بەگشتی " و هەروەها لێکدانەوەی دۆخی کۆمەڵایەتیی ئێران و کوردستانی خۆرهەڵاتە کە لەگەڵ خاتوو نیشتمان ڕۆحانی، توێژەری کۆمەڵناسی لە ژووری ڕۆژەڤ بەڕێوەچووە.

 

 

خاتوو کیژان، ئەرکی پێشکەشکاریی ئەم وتووێژەی وەئەستۆ گرتبوو و وتووێژەکەیان ئەنجام دا.


دەقی وتووێژەکە بەمشێوەیەبوو:

 

a wtuwej rojav

 

 

رۆژەڤ: زانستە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر چ پێویستیگەلێک ڕوونەمایی لێکرا و لە کەیەکەوە وەکوو زانستێکی سەربەخۆ سەیر دەکردرێت ؟!

نیشتمان: کاتێک باس لە زانستە کۆمەڵایەتیەکان دەکرێ، خێرا ئەو بیرۆکەیە بە مێشکدا دێت کە مرۆڤ بونەوەرێکی کۆمەڵایەتیە. بۆیە بیر کردنەوە لە مرۆڤ و بابەتە پێوەندیدارەکان بە مرۆڤ بە یەکێک لە بنەما سەرەکیەکانی زانستە کۆمەڵایەتیەکان دادەنرێ. زانایان و بیرمەندان بەردەوام بیریان لە مرۆڤ و ژینگەی دەوروبەر و پێوەندییەکانی کردۆتەوە. سەرەتای زانستە کۆمەڵایەتیەکانیش وەکو هەر زانستێکی دیکە دەگەرێتەوە بۆ فەلسەفە و بەتایبەتی فەیلەسوفانی یونانی لە سەروی هەمویان ئەفلاتون، بە کتێبی یوتوپیا.  دواتر بە تێپەر بوونی زەمەن و پێشکەوتنی زانست بە گشتی، زانستە کۆمەڵایەتیەکانیش بەرەو پسپۆری بوون دەرۆشتن. هەروەها سەرهەڵدانی هەندێ دیاردەی کۆمەڵایەتی.

سەردەمی رنسانس کاریگەرییەکی زۆری لە پیشکەوتنی ئەم زانستە هەبوو، دواتر شۆرشی پیشەسازی  وشۆرشی فەرانسیە بە خاڵی دەستپێکی زانستە کۆمەڵایەتیەکان بە شیوەیەکی زانستیتر دادەنرێ

ئەم شۆرشانە  و هەروەها سەرهەڵدانی شەرە جیهانیەکان، زۆربوونی گرفت و دیاردە کۆمەڵایەتیەکان، گرنگی دان بە زانستە کۆمەڵایەتیەکان بوو بە پێویستیەکی حاشا هەڵنەگر کە پێویستی دەکرد بە شیوەیەکی زانستیانە دارێژرێ و چەمک و تێوری تایبەتی بۆ پێناسە بکرێ

بۆیە لە سەدەی هەژدە بەولاوە زانستە کۆمەڵایەتیەکان بە شیوەیەکی زانستی لە ناوەندە ئاکادمیەکان بۆ چەندین بەشی زانستی دیکە دابەش بوون

رۆژەڤ: زانستە کۆمەڵایەتییەکان (علوم اجتماعی) کام زانستانە لەخۆ دەگرێت و گەلۆ لە یەکتر جیان یان زنجیروار پێوەندییان هەیە بە یەکەوە ؟

نیشتمان: زانستە کۆمەڵایەتیەکان، بە کۆمەڵە زانستێک دەوترێ کە بابەت و لێکۆڵینەوەکانیان پێوەندیدارە بە مرۆڤ، ئاکارەکانی،  ژینگەی دەوروبەری و سەرجەم دیاردە کۆمەڵایەتیەکانی پیوەندیدار بە ژیانی مرۆڤ.

بە پێ دابەشکاری بۆ زانست، بە گشتی زانست بە دوو بەشی سەرەکی دابەش دەکری. زانستە سروشتیەکان و زانستە مرۆڤایەتیەکان. کە زانستە کۆمەڵایەتیەکان وەکو بەشیک لە زانستە مرۆڤایەتیەکان، بە چەندها بەشی جۆراوجۆر بەڵام پێوەندیدار دابەش دەبێت. وەکو کۆمەڵناسی، دەروونناسی، ئەنترۆپۆلۆژیا، ئابووری دانیشتوان ناسی، گوندنشینی، شار نشینی، کۆمەڵناسی راگەیاندن و چەند زانستی دیکە  ئەمانە بەشێکن لە زانستە کۆمەڵایەتیەکان. لە زانستە کۆمەڵایەتیەکان جگە لە مرۆڤ گرنگیەکی تایبەت بە ژینگەی مرۆڤ دەدرێ. زانایانی ئەم بوارە توێژینەوە لە مرۆڤ و ژینگەکەی و سەرجەم ئەو رەفتار و کردارانە کە پێوەندیدارن بە ژیانی کۆمەڵایەتی مرۆڤ، دەکەن.

بێگومان سەرجەم ئەو زانستە پیوەندیدارن بە یەکتر و  هەرکامەیان سەرەرای پسپۆریەتی تایبەت بە خۆیان، تەواوکەری یەکتریشن.

رۆژەڤ: لێرەدا دێینە سەر مژاری کۆمەڵناسی (جامعە شناسی) کە ڕشتەی پسپۆڕیی ئێوە لەو بەشەدایە .

خاتوو نیشتمان بۆمان باس بکەن سەرەتا بۆ چوونە ناو باسەکەوە کە " زانستی کۆمەڵناسی " چیە، چی لەخۆ دەگرێت و باسی لە چی دەکات؟

نیشتمان: کۆمەڵناسی وەکوو یەکێک لە بەشە گرنگ و سەرەکیەکانی زانستە کۆمەڵایەتیەکان دادەنرێ،  کە بە زانستی توێژینەوە ولێکۆڵینەوە لە ژیانی کۆمەڵایەتی تاکەکانی کۆمەڵگا و سەرجەم دیاردە کۆمەڵایەتیەکان پێناسەی دەکرێ. بۆیە لێکۆڵەران و زانایانی ئەو بوارە بەردەوام هەوڵیان ئەوە بوە  کە تا پێیان دەکرێ توێژینەوە لە سەرجەم لایەنەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی مرۆڤ بکەن، کە بۆ چی و چۆن مرۆڤەکان لە پێوەندیدان لە گەڵ یەکتر و کاریگەری ئەم پێوەندییانە چۆنە لە سەر یەکتر.  بۆیە کۆمەڵناسی، لێکۆڵینەوەیە لە مرۆڤ و ناسینی مرۆڤ و سەرجەم ئاکارەکانی، هەروەها پێشبینی کردنی کردارە کۆمەڵایەتیاکان و دواتریش چاودێری کردنی بۆ باشتر کردنی ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگا وهەوڵی چارەسەر کردنی گرفتەکانی تاکەکانی کۆمەلگا دەدا.

کەوایە دەتوانین بڵین، لێکۆڵینەوەکانی کۆمەڵناسی. بریتیە لە ژیانی کۆمەڵایەتی مرۆڤ، شێوازی ژیانی و سەرجەم دیاردە کۆمەڵایەتیەکان و کاردانەوەکانی هەر تاکێکی کۆمەڵایەتی لە پێوەندییەکانیان لە گەڵ یەکتر.

رۆژەڤ: ساختاری کۆمەڵایەتی و ئورگانە کۆمەڵایەتییەکان وەکوو ئورگانە ئیداری، ئابووری، سیاسی و بەڕێوەبەرایەتییەکان چ کاریگەرییەک لەسەر ڕەفتاری کۆمەڵایەتیی کەسەکان دادەنێت؟! واتە چ ڕۆڵێکیان لە دیاریکردنی ڕێگای چوونەپێش و ڕەفتاری هاووڵاتییان هەیە و بۆ ؟

نیشتمان: هەر وەک لە وڵامی پرسیارەکانی پێشوتر، ئاماژە کرا کۆمەلناسی جەخت دەکاتە سەر لێکۆڵینەوەی زانستی لە ئاکارە کۆمەڵایەتیەکانی تاکەتان وپێوەندییەکان لە گەڵ یەکتر. هەروەها جەت کردن لە سەر ئەوەی کە مرۆڤەکان بوچی و چۆن